کەی پێویستە پردەکانی پشتە سەرت بڕووخێنیت؟
هەرچەندە زۆرجار دەگوترێت پردەکانی پشت سەرت مەڕووخێنە، بەڵام هەندێکجار تێکدانی پردەکانی پەیوەندی و کۆتاییهێنان بە قۆناغێک، نەک هەر پێویست، بەڵکوو هەنگاوێکی ستراتیژیکە. پاراستنی پەیوەندییەکان و بەردامبوون لە ڕێڕەوێکی خوار، ڕەنگە بڕێک لە دەرگاکان بە کراوەیی بهێڵێتەوە، بەڵام مانەوە لە پەیوەندییە ژەهراوی یان بێ بەرهەم و ماوەبەسەرچووەکان، فرەتر لەوەی سوودی بێت زیانی فراوانترە.
پەیوەندییە ژەهراوییەکان لە هەر چەشنێک، وزەی مرۆڤ دەڕژێنن، دەرفەتەکان سنووردار دەکەن، دەتوانێت زیان بە ئێعتباری مرۆڤ بگەیەنێت، بە چەقبەستوویی بیهێڵێتەوە، جووڵەی لێبستێنێتەوە، لە ئامانجەکانی دووری بخاتەوە، بیوەستێنێت، ورەی لێبسەنێتەوە، ئازاری پێبگەیەنێت و تەنانەت وێنا و ئاسۆیش لەناو ببات.
خراپ نەکردنی پردەکانی پشتە سەر لە پەیوەندییەکی ژەهراویدا، یان بەردەوامبوون لە سیستەمێکی مایەپووچ، یان بە هەڵواسڕاو مانەوە لەسەر پردێک کە شکاوە یان لە ڕووخاندایە، خراپترین بژاردەیە. بۆیە هەندێک جار مرۆڤ دەبێت پردەکانی پشتە سەری خۆی بڕووخێنێت بۆ ئەوەی بە بەهاکانی خۆی وەفادار بمێنێتەوە، تەور لە ڕیشەی خۆی نەدات و پردێک دروست بکات کە لەگەڵ تۆڕی بەها و ئامانجەکانی خۆیدا بگونجێت.
بۆ خوێندنەوەی زۆرتر:
When Burning Bridges is The Right Career Move, Cherly Robinson, Forbes, 2025.
