ئێران هێشتا نەچووەتە قۆناغی دەوڵەتی داڕماو
بەپێی داتاکانی “پێوەری دەوڵەتە لەرزۆکەکان” (Fragile States Index) کە لەلایەن دامەزراوەی “سندوقی ئاشتی” (Fund for Peace)ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئێران لە ڕیزبەندی خراپترین وڵاتەکاندایە لە کۆی ١٧٦ وڵات لە ساڵی ٢٠٢٤ و بە نمرەی ٨٢.٩ لە ڕیزی ٤۳ خراپترینەکاندا بووە.
پێوەرەکانی دەوڵەتە لەرزۆکەکان لە چەند پێکهاتەیەکی سەرەکی پێکهاتووە کە هەریەکەیان لە ۰ (باشترین دۆخ) بۆ ۱۰ (خراپترین دۆخ) هەڵسەنگێندراون:
مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا: ۱۰
هەڕەشە ئەمنییەکان: ٦.۷
نوخبە ڕکابەرەکان: ۹.٦
شەرعییەتی حکوومەت: ۹.٥
سکاڵای گرووپی: ۹.٤
دابەزینی ئابووری: ۷.۳
فشارە دێمۆگرافییەکان: ٦.٥
کۆچی نوخبە: ٤.٦
گەشەی ئابووری ناهاوسەنگ: ٤.٤
خزمەتگوزارییە گشتیەکان: ۳.٨
دەستێوەردانی بیانی: ٥.٨
پەنابەران و ئاوارەکان: ٥.۳
بەپێی ئەو ژمارانە ئێران لە حاڵەتی “هۆشداری باڵا” (High Warning)دا بووە.
هەروەک ئاماژە درا، ئەم پێوەرانە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بووە و ئاشکرایە کە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران و دواتر چالاکبوونی میکانیزمی سناپ باک، ئێران لە قۆناغی دەوڵەتێکی داڕماو نزیکتر دەبێتەوە.
هاوکات هێشتا هۆکارگەلێک هەن کە ڕێگرن لەوەی ئێران بەتەواوی دابڕمێت. هۆکارگەلی وەک:
پێکهاتە سەربازی و ئەمنییەکان،
داهاتی نەوت و گاز،
دەورلێدانەوەی سزاکان،
کۆنترۆڵی میدیا و زانیاری،
پێگەی ژێئۆپۆلیتیکی ئێران،
بەرژەوەندی زلهێزە بیانییەکانی وەکوو ڕووسیا و چین.
بە خەمڵاندنە شیکارییەکان و بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی ئێستا، دەتوانرێ بگوترێت کە دوای شەڕی دوانزە ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل و چالاککردنی میکانیزمی پەلەپیتکە، پێدەچێت پێوەرەکانی لەرزۆکی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات. بە هۆکارگەلی وەک:
زیادبوونی فشارە ئابوورییەکان،
سزا گشتگیرەکان،
قەیرانی بژێوی ژیان،
زیادبوونی ناڕەزایی و ناڕەزایەتی گشتی،
لاوازبوونی شەرعییەتی سیاسی،
چەند دەستەیی و تاقمگەری لە نێو حکوومەت،
بێتوانایی لە بنیاتنانەوەی شەرعییەت و خزمەتگوزارییە گشتیەکان،
خەلەلی سیستەمی بانکی و ژێرخانی ئابووری.
ئەگەر بارودۆخی دوای جەنگ بەردەوام بێت و هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتەکانی ناوخۆ و دەرەوە ڕوونەدات و بە توندترکردنەوەی سزاکان و چالاککردنی میکانیزمی سناپ باک و ئەگەری جەنگی نوێ، ڕەنگە ئێران لە پلەی ٤۳ دەوڵەتی لەرزۆک، بەرزبێتەوە بۆ پلەی دەوروبەری ۳٥ بۆ ۳۰ و لە وڵاتانی لێواری “هۆشداری هەرە بەرز” (Very High Alert) نزیک بێتەوە و بەردەوام بێت لە ڕێگەکردن بەرەو حکوومەتێکی داڕماو.
Failed State
بڕوانە بۆ:
https://www.theglobaleconomy.com/Iran/fragile_state_index/?utm_source=chatgpt.com
