شۆڕشی ژینا و دیاسپۆڕایەکی کۆڵەوار
دیاسپۆڕای کوردی نەیتوانی بەشداری بکات لە گەشەسەندنی قووڵتر و درێژخایەنتری شۆڕشی ژینا چونکە لە ڕووی پێکهاتە و سیاسییەوە پارچەپارچە و پەرتەوازە بوو، فرەدەنگی و فرەڕەنگی ئایدیۆلۆژیکی هەبوو، هەرگیز نەیتوانی توانستی خۆی بەدی بهێنێت و تەنیا بەکاربەر و بەکارهێنەری کڵیشە بوو، لە بنیاتنانی توانای میدیایی و گێڕانەوەی نێودەوڵەتیدا سەرکەوتوو نەبوو، پلاتفۆرمی میدیایی گەورە و فرە زمانی نەبوو، لەسەر ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مایەوە و نەیتوانی بچێتە ناو ڕەوتە سەرەکییەکانی میدیای جیهانییەوە، لە ڕووی گشتیدا بە بێ توانا مایەوە، لە دیپلۆماسی گشتی و لۆبیکردندا کەمترین بەرهەمی بوو، نەیتوانی سیستەمی کۆکردنەوەی دارایی درووست بکات، لە ژێر کاریگەری گێڕانەوەی ئێرانی “خیزش مهسا”، لە ناوەندەوە بۆ پەراوێز پاڵدرا، وێژمانی کوردستانی شۆڕشی ژینای بۆ دانەسەپا، ڕووکردی کاردانەوەیی گرتەبەر لەبری ڕێبازی کردەگەرا، و نەتوانرا بۆ ئاستی ستراتیژیک بەرز بکرێتەوە.
