پلوریبوس؛ چاوخشاندنێک بەسەر پاوان تەوەری و ئایدۆلۆژیزم
زنجیرەی پلۆریبوس بیرۆکەیەکی نوێیە بۆ دەربڕینی سیستەمێکی گشتگیر؛ دەربڕینێکی جیاواز بە بەراورد بەو شتانەی کە بینیومانە، بیستوومانە یان ڕەنگە ئەزموونمان کردبێت. پێشتر لە ساڵی ١٩٨٤دا جۆرج ئێرۆل یان هانا ئارێنت لە تۆتالیتاریزم و لێکۆڵینەوەکانی دیکە باسی تێروتەسەل سەبارەت بە هەموو ڕەشایی سیستەمی ئایدیۆلۆژیک کراوە، بەڵام لێرەدا بە شێوازی دیکە مامەڵە لەگەڵ پاوان تەوەری دەکرێت؛ نیگایەکی سپی کە سەرەڕای خێرخوازیی، دواجار ئیرادە و ئازادی دەکاتە قوربانی بۆ قازانجی گەورە و نیشان دەدات کە هەر جۆرە ئایدۆلۆژیایەک، تەنانەت لە ئایدیاڵترین فۆڕمی خۆیدا، تەنیا قەفەسێک ساز دەکات و مرۆڤەکان زیندانی دەکات.
هەرچەندە پلوریبوس ڕوانگەیەکی ڕەخنەیی تیژی هەیە بۆ جیهانی ژیری دەستکرد، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە نیشان دەدات کە کۆمەڵگای پادگانی هەرچەندە باش بێت و هەرچەندە عەقڵانی و هەرچەندە ڕازاوەش بێت، دواجار کۆمەڵگایەکە کە ئازادی و ئیرادە دەکوژێت.
لەم یاداشتەدا، بە ڕیزبەندییەکی زەمەنی و بە کەڵکوەرگرتن لەو ڕەخنانەی کە تا کۆتایی بەشی هەشتەم لەسەر ئەم رنجیرەیە نووسراون، ئاماژە بەو چەمکانە دەکرێت کە بۆ گێڕانەوەی فەلسەفی یان شیکاری، دەبێ لە “سەرەتاوە” تا “کاردانەوەی کۆتایی” لە ڕێگایەکی لۆژیکیدا دابندرێن.
یەک. بیرۆکەی بزوێنەر یان یەکەم ڕووداو
دوو. گۆڕینی بەکۆمەڵ
سێ. سوودگەرایی توندڕەو
چوار. قوربانیکردنی جەماوەرێکی زۆر بۆ بەرژەوەندی زۆرینە
پێنج. هۆشیاری هاوبەش
شەش. پەیوەستبوون بە هۆشیاری بەکۆمەڵ
حەوت. تۆڕی دەماری هاوبەش
هەشت. کۆنتڕۆڵکران بە عەقڵێکی یەکە
نۆ. نەزمی کۆمەڵایەتی دەستکرد
دە. ئێستبدادی بەکۆمەڵ
یازدە. لەدەستدانی “من” و بوون بە “تاکە ئێمە”.
دوازدە. چەسپی دەروونی کە هەموو مرۆڤایەتی بە هۆشیارییەکی هاوبەش و تاکە هۆشیارییەکەوە دەبەستێتەوە
سێزدە. گۆڕینی مرۆڤایەتی بۆ زەینی کەنوو یان عەقلی شانە
چواردە. سڕینەوەی هەستەکان
پازدە. سەقفی شووشەیی ئازادی
شازدە. ترس لە ڕووناکی لەبری ترس لە تاریکی
حەڤدە. تاکایەتی یان ناسنامەی بەکۆمەڵی هاوبەش؟
هەژدە. بێزاری لە بەختەوەری دەستکرد
نۆزدە. بەرەنگاربوونەوەی بەختەوەری زۆرەملێ
بیست. بیرۆکەی چاودێر یان پەیامی گشتی
بیست و یەک. پاوان تەوەری لە بنەڕەتدا خراپە، تەنانەت ئەگەر لە باشترین شێوەی خۆیدا، هەمووان دڵخۆش بن
لە کۆتاییدا ئایدۆلۆژیا بە هەر فۆرمێک بێت، تەنانەت ئەگەر لە قاوە سینی زێڕین و بە باشترین خواردن پێشکەشی مرۆڤایەتی بکرێت، دواجار ئیرادەی مرۆڤی ئازاد دەکوژێت.
ت.ب: لە هەڵبژاردنی چەمکەکاندا، لە پێداچوونەوە و ڕەخنەکانی گاردیەن، فۆربێس، نیویۆرکەر، فەرارو، ئیندیوایر، جی.کیو و مێتاکریتیک لەسەر زنجیرەکە کەڵکم وەرگرتووە.

