ئێستا ئیتر لە هەمیشە دڵنیاترم خەونەکەمان دێتە دی
یەک. لە ۲۰۱٥ ئاماژەم دابوو بە “جووڵەی پاندۆڵی” و کارلێکی ڕۆژئاوا- ڕۆژهەڵات لە نەخشەی جوگرافی کوردستانی گەورەمان بە پێی تیۆرێکی فیزیک.
دوو. لیندسی گراهام، لەم ماوەدا دوو ئاماژەی گرنگی دا:
شەڕی ئایینی،
دەسوەردانی تورکیا
شەڕی ئایینی بە واتای کۆتاییهێنان بە ئیسلامی سیاسی هەم ئیخوانی و هەم شیعی.
تورکیا سەرچاوەی کێشەیە و چیدیکە شەریکی جێگەی متمانەی ڕۆژئاوا نییە.
سێ. بڕوانن بۆ لێکۆڵەرانی “نەزمی موزایکی” و “ئەندیشکەدەی هادسۆن” و “نەزمی پۆست ئیسلامی” و “ئەنستیتۆ نیولاینز” و “ئانارشی ئەندازیاریکراو” و “وەزنەی هاوسەنگی”.
چوار. بە پێی جووڵەی پاندۆڵی، خێرایی (Velocity) و تاودان (Acceleration) لە باکوور و باشوور وەک یەک و لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات وەک یەکن. ئەوەی کە لە دوایین ساتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی کۆن، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، وێکچوونی ئاخێزیان هەیە، بە ڕێکەوت نییە.
پەنج. نەتەوەمان لە باکوور، بە هاتنیان بۆ سنووربەزاندنی جەماوەریان، بۆ یەکەمجارەکانی ئاکتیو، سنووری دەسکردی باکوور- رۆئاوایان پێشێل کرد.
شەش. دواجار: ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵاتە، کوردستان یەک وڵاتە
حەوت. بەڵام پێویستە لە هەمیشەی مێژوومان هۆشیارتر بین. کەمترین کەمتەرخەمی دەتوانێت ببێتە هۆکاری لەبارچوون. قۆناغی هاوتەریبی ستراتژیک (Strategic Symmetry) و گەیشتن بە هاوسەنگی (Equilibrium) لە دوای لەرەلەری توند (Resonance) دەستەبەر دەبێت.
هەشت. ڕێگا سەختە و دژوار بەڵام ئاسۆ ڕوونە.
وتارەکەی ۲۰۱۷
https://behzadkhoshhali.com/%d8%b1%d9%88%db%8c-%d9%86%d9%82%d8%a7%d8%b7-%d8%aa%d8%a7%d8%b1%db%8c%da%a9%d8%8c-%d8%b0%d8%b1%d9%87-%d8%a8%db%8c%d9%86-%d8%a8%da%af%d8%b0%d8%a7%d8%b1%db%8c%d8%af/

