تکایە ئاگاداربن
ترسی درۆیینە کە دەتوانێت ئاسۆی داهاتوو تاڵ بکات؛ ترسی زیادەڕەوی لە گەڕانەوەی پێکهاتەیەکی داڕماو؛ خەرجکردنی وزە بۆ ڕێگریکردن لە ڕێگایەک کە پێشتر داخراوە؛ و لە کۆتاییدا ترسی زێدەڕۆیانە لە خراپەیەکی ناسراو، نەتەوەی کورد بەرەو خراپەیەکی نەناسراو یان ستەم و تۆتالیتاریزمێکی نوێتر ببات.
سەرهەڵدانی ناپلیۆن دوای ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لویی شازدەهەم، فۆبیای گەڕانەوەی دەسەڵاتی پاشایەتی و سەردەمی تیرۆر بە سەرکردایەتی ڕۆبسپێر، ڕێگری لەڕادەبەدەر لە گەڕانەوەی ئاریستۆکراسی، لەڕادەبەدەر چڕبوونەوەی دەسەڵات و سەرهەڵدانی ناپلیۆن.
یان
ئاڵمانی دوای جەنگی جیهانی یەکەم، ترسێکی چڕ لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا، ترس لە گەڕانەوەی میلیتاریزمی پرۆس و دەسەڵاتی پاشایەتی کایزەر، هەروەها ترس لە کۆمۆنیزمی بۆلشویک؛ فۆبیای دوولایەنە و زێدەڕۆیی لە مەترسی ڕکابەر، و دواجار سەرهەڵدانی نازیسم،
یان ترس لە گەڕانەوەی کۆلۆنیالیزم لە وڵاتانی پۆست کۆلۆنیال لە زۆرێک لە وڵاتانی ئافریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و ڕەزامەندبوون بە دیکتاتۆرە خۆجێی و پاوانخوازەکان؛
ئەم نموونانە شیکاری هەڵە خوێندنەوەن؛ گەورەکردنەوەی مەترسییەک لە دەرەوەی قورسایی ڕاستەقینەی خۆی لە مەیدانەکەدا، هەنگاونان بەرەو “هاوپەیمانییە ناپیرۆزەکان” و هاوکاریکردن لەگەڵ ڕەوتە پاوانخواز و ناوەندگەراکان بە بیانووی بەرپەرچدانەوەی مەترسییەک کە چیتر بوونی نییە یان زۆر لاواز بووە، پشتگوێخستنی فاشیزمی لەسەرهەڵداندا و و دەرکەوتنی لە بەرگی دادپەروەری و ئاسایش و دیموکراسیدا و دواجار کەوتنێکی دیکە لە چاڵێکەوە بۆ چاڵێکی دیکە.
فۆبیای گەڕانەوەی ناوەندگەرایی پەهلەوی نابێت چاومان ببەستێت بە سەر مەترسیی ناوەندگەرایی نوێ لە بەرگێکی دیکەدا….
بگەڕێنەوە بۆ ئیرادەی کوردستانی!
بۆ گورچەویلەیەک، گایەک مردار مەکەنەوە!
تکایە ئاگاداربن…


No Comment! Be the first one.