سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی و سەرشکستی گەورە
بە هۆی کۆی ناکارامەیی و ناکارتێکەرییەکان، ئێستا سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی لە خاڵی سەرشکستی گەورەدایە و ئەوەندە بێکاریگەرە کە ڕەهەندەکانی دیکەی بزووتنەوەی کوردستانیشی ئیفلیج کردووە و پەکی خستووە:
قفڵبوونی پێکهاتەیی،
نەبوونی گوتاری نەتەوەیی،
دژوازی وێژمانی،
بۆشایی و قەڵشی نێوان “گوتار” و “ڕێکخستن”ی هەبوو،
نەبوونی بوێری مەیدانی،
میکانیزمەکانی سەرکردایەتی بەسەرچوو و پرتووکاو،
سەرقاڵبوون بە ڕابردوو و وێنانەکردنی داهاتوو،
نەبوونی “ڕێکخستنی تۆڕ”،
بێتوانایی لە ڕێنماییکردنی ساتە یەکلاکەرەوەکان بۆ دەستکەوتی سیاسی،
چەقبەستوویی لە ستراتیژییە کلاسیکییەکان،
پێداگری لەسەر مۆدێلە بێکاریگەرەکانی پێشوو،
قبووڵنەکردنی کۆتاییهاتنی ڕەوایەتی مۆدێلە ناکارامەکان،
دیپلۆماسی سەرگەردان،
چاوەڕوانییە دیپلۆماسییە بێکەڵکەکان،
بنبەستی تەواوی سەربازی و سیاسی.
سیاسەتی ڕۆژهەڵات نەک هەر ئیفلیج بووە، بەڵکو بووەتە هۆی ئەوەی ڕەهەندەکانی دیکەی بزووتنەوەکە لەکاربکەوێت.
هەنووکە بە پێچەوانەی سەردەمانی دوور، ئەوە هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتن کە بەرپرسن لە سەرشکستی گەورە بەرامبەر بە بزووتنەوەی ئێستای ڕۆژهەڵات.


No Comment! Be the first one.