کوردی- فارسی
ئێران لە دووڕێیانی داپڵۆسان و داڕمان
دەستی باڵای سیاسی، هەواڵگری، ئەمنی، سەربازی، تێکنۆلۆژیک و هۆشی دەستکردی ئیسڕائیل لە بەرامبەر ئێران و میحوەری موقاومەت، بە کەڵک وەرگرتن لە ئۆپەراسیۆنە تێکەڵەکان (شەڕی هیبریدی) و هەروەها هەڵە کوشندەکانی کۆماری ئیسلامی و سەرشکستە یەک لە دوای یەکەکان، پێگەی ئیسرائیلی لە شۆکی سەرەتایی تێکشکانی ڕێگری بەرەو هاوسەنگی، و پاشان بۆ باڵادەستی ڕێژەیی، ڕێنموون کرد و ئێستا دەتوانرێ ئیدیعا بکرێت کە لەگەڵ باڵادەستی لە هەموو بوارەکانی شەڕی سەخت و شەڕی نەرم، هەروەها هاتنە ناوەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ململانێ، شکستی ئێران و میحوەرەکەی لە ورووژاندنی بەردەوامی بیروڕای گشتی لە ناوچەکە و جیهان، کشانەوە و بێدەنگی دەوڵەتانی ئیسلامی و عەرەبی، هەڵوێستی نیوە ساردی ڕووسیا و چین و شکستخواردنی قوماری شۆکی وزە و لەوانە تێکچوونی بازرگانی جیهانی، دەستی باڵای ئیسراییڵ لە ناوچەکەدا، لە ئاستی ڕێژەیی و هاوسەنگی پێش ٧ی ئۆکتۆبر، تا دەستی باڵای ڕەها بەرز بووەتەوە.
ئێستا ئەوە ئیسرائیلە کە دەستپێشخەریی هەیە و سەری ئۆکتۆپوس واتە ئێران زیاتر لە جاران دەتوانێت ببێتە ئامانجێکی ئۆپەراسیۆن. ئیسرائیل و ڕۆژئاوا وردە وردە شەرعییەتی کردەوەی دژ بە ئێرانیانیشیان بەدەستهێناوە.
کردەوەی دژ بە ئێران نزیکە لە دڵنیاییەوە بەڵام دەبێت بزانرێت ئایا پاڕامێترگەلی وەک هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئامریکا، شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین، یان ترس لە کەوتنی ئابووری جیهانی، قورسایی هێندەیان هەیە کە ئەم گەرمە- دۆخە دوابخەن یان نا…
دووڕێیانەکە بۆ ئێران چ ئۆپێڕاسیۆنەکە ئێستا بێت یان ماوەیەکی دیکە، داپڵۆسان یان داڕمانە….
٭٭٭٭
ایران در دو راهی فرسایش و فروپاشی
دست بالای سیاسی، اطلاعاتی، امنیتی، نظامی، تکنولوژیک، و هوش مصنوعی اسراییل در برابر ایران و محور مقاومت، با استفادە از عملیات ترکیبی و نیز اشتباهات مرگبار جمهوری اسلامی و سرشکست های پی در پی، موقعیت اسراییل را از شوک اولیە شکست بازدارندگی، ابتدا بە توازن، و سپس بە برتری نسبی ارتقا داد و اکنون می توان مدعی شد با برتری در تمامی عرصەهای جنگ سخت و جنگ نرم، نیز ورود ائتلاف بین المللی بە منازعە، شکست ایران و محور مقاومت در بسیج پیوستە افکار عمومی منطقە و جهان، عقب نشینی و سکوت دولت های اسلامی و عربی، موضع نیمە سرد روسیە و چین، و قمار شکست خوردە شوک انرژی و اختلال در تجارت جهانی، دست بالای اسراییل در منطقە، از سطح نسبی و توازن پیش از هفتم اکتبر، بە دست بالای مطلق، نزدیک شدە است.
اکنون این اسراییل است کە ابتکار عمل را در اختیار دارد و سر اختاپوس، یعنی ایران، بیش از هر زمان دیگری، می تواند بە هدف عملیاتی تبدیل شود. اسراییل و غرب، بە تدریج، مشروعیت اقدام علیە ایران را نیز بە دست آوردە اند.
اقدام علیە ایران تقریبا قطعی است اما باید دید آیا متغیرهایی چون انتخابات پیش روی آمریکا یا جنگ روسیە و اکراین یا ترس از رکود جهانی اقتصاد، چنان وزنی دارند کە این وضعیت داغ را بە تاخیر بیندازند یا خیر…..
دو راهی برای ایران، چ عملیات علیە ایران اکنون باشد یا مدتی دیگر، یا فرسایش است یا فروپاشی….
ئێران لە دووڕێیانی داپڵۆسان و داڕمان
January 21, 2024
2 Mins Read
210
Views