کوردی- فارسی
ئەویدی ئێمە، داگیرکەری ئێمەیە
سیاسەتی بۆڵدزێر و لۆژیکی بۆڵدزێر و عەقڵیەتی بۆڵدزێر بەرامبەر بە گرووپەکانی ناو نەتەوەیەک، لەسەر بنەمای نەژادی، زمانی و زاراوەیی، جوگرافی، ڕەگەزی، ئایدۆلۆژیا و ئایین، بەرهەمی دەروونی ژەهراوی مرۆڤگەلێکە کە لە چاویلکەی پرسی نەتەوەیی سەیر ناکەن، عەقڵی گەشەکردوویان نییە، کینە و ڕق و بوغزیان کەڵەکە کردووە، بەدوای تۆڵەسەندنەوەدا دەگەڕێن، نەخۆشی سیاسیان هەیە، ستراتیژییەکی ڕوونیان نییە و بەدوای لەناوبردن و ڕووخاندا دەگەڕێن.
لۆژیکی بۆڵدزێر و عەقڵییەتی بۆڵدزێر و سیاسەتی بۆڵدزێر، لۆژیک و عەقڵیەت و سیاسەتی پاکتاو و دەرئەنجامی نەبەزاندن و تێنەپەڕینە لە ئیگۆ، کە هەوڵی سەپاندنی خودی باڵاترین بەسەر کۆمەڵگادا دەدات، ئێنحرافی و چەوسێنەرە و بڕیاری داوە و ئیرادەی کردووە بە حوکمڕانی کۆمەڵگا بە دەسەڵاتی ڕەها.
کوردستان هی هەمووانە، تەنانەت هی ئەوانەشی کە ڕۆژگارێک هەڵە و گوناهیان کردووە و خەتابار بوون. چارەی خیانەتیش دەبێت بە یاسا و حکوومەتی یاسا و سەروەری یاسا لەسەر بنەمای دیموکراسی و مافی مرۆڤ و لێبوردەیی دیاری بکرێت نەک لەلایەن کەسانێکەوە کە خۆیان بە سەرووی یاساوە دەزانن یان لە ڕێگەی میکانیزمی خۆسەپێنەر و داماڵین بەدوای قەرەبووە جۆراوجۆرەکانی خۆیاندا دەگەڕێن.
لە نێو نەتەوەی کورددا بە دوای “ئەویدی”دا نەگەڕێین، “ئەویدی” ئێمە داگیرکەری ئێمەیە.
دیگری ما اشغالگر ماست
سیاست بولدوزر، منطق بولدوزر و ذهنیت بولدوزر نسبت بە گروە های درون یک ملت، بر اساس طبقەبندی نژادی و زبانی و جغرافیایی و جنسی و جنسیتی و ایدئولوژی و آیین، محصول روان سمی شدە انسان هایی است کە ملی بە موضوعات نگاە نمی کنند، عقل توسعە نیافتە دارند، کینەها را در وجود خود انباشتەاند، بە دنبال انتقام هستند، بیماری سیاسی دارند، استراتژی روشن ندارند و بە دنبال تخریب هستند.
منطق بولدوزر و ذهنیت بولدوزر و سیاست بولدوزر، منطق و ذهنیت و سیاست پاکسازی و نتیجە عبور نکردن از ایگو است کە تلاش می کندخود بالاترین را بە جامعە تحمیل کند، انحرافی و ظالمانە است و ارادە کردە است قدرت مطلق خود را بر جامعە حاکم کند.
کوردستان متعلق بە همە است حتی کسانی کە زمانی، مرتکب خطا و گناە شدەاند. تکلیف خیانت را هم قانون و حکومت قانون و حاکمیت قانون بر اساس دمکراسی و حقوق بشر و تساهل، باید تعیین کند نە انسان هایی کە خود را بالاتر از قانون فرض می کنند یا بە دنبال جبران های گوناگون خود از طریق مکانیسم های سلطە و حذف هستند.
بە دنبال “دیگری” در میان ملت کورد نباشیم، “دیگری” ما اشغالگر ماست.