بۆچی پێویستمان بە یۆتۆپیایە
کورد بۆچی لە بیرکردنەوەی یۆتۆپیایی دەترسێت؟ بۆچی ئەگەر تەنانەت لە بیرکردنەوەی یۆتۆپیاییش نەترسێت کردەوەی یۆتۆپیایی نییە؟ بۆچی یۆتۆپیا هەمیشە لای ئێمە، سووک دەبینرێ، بە خەونی خۆش، دەشوبهێنری و هەوڵ دەدرێ بە بیرۆکەی دیستۆپیایی، سنووردار بکرێت؟ بۆچی گومان دەخرێتە سەر یۆتۆپیاو خولیای سیاسی بەرەو ئەمری واقیع دەبات و ڕێنوێنی دەکات بۆ چوارچێوەو قاڵبێکی قەتیسکراو؟ بۆچی تەنانەت مرۆڤێکی کورد کاتێک بیهەوێ لە دەرەوەی ئەم چوارچێوە بیر بکاتەوە یان بیباتە بواری کردەیی، تا ئاستی گول بوون و مرۆڤی مەترسیدار، دەبردرێ؟ ئایاکوو ئاڵۆزی هەمیشەیی و سەرلێشێواوی کورد، کوشتنی یۆتۆپیاو تەسلیم بوون بە دیستۆپیا نەبووە؟ ئایاکوو جیهانی گەشەسەندوو، بەرهەمی مرۆڤگەلێک نەبووە کە بیرۆکەو کردەوەی یۆتۆپیاییان بووە؟ ئایاکوو جیهانی دیستۆپیایی بۆ مرۆڤ -بە تایبەت کورد- تاریک و نەفرەتی و مەترسیدار نییە؟ ئەگەر وایە بۆچی نەوە دوای نەوە، دەرخواردی ئێمە دراوە؟
نابێ لە بیرۆکەی یۆتۆپیایی و کردەوەی یۆتۆپیایی بترسێین. دیستۆپیا هیچی لێ شین نابێ…..
ئەم وتارە بخوێنەوە:
Why we need Utopias, Kristen Godsee, Current Affairs, 2023