تایبەتمەندییەکانی ناسیۆناڵیسمی دیجیتاڵ
ئاسۆییە،
هێشووییە،
ئێکۆسیستەمێکی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی ناسنامەتەوەری بەرفراوانە،
لە خوارەوە بۆ سەرەوەیە،
هەموو ڕێبەر و هاوکات هەموو پێڕەون،
فرە کات و فرە شوێن و فرە ڕەهەندە،
هەستی هاوبەشی شوناسی نەتەوەیی بە درێژایی و پانتایی و قووڵایی نەتەوەی بێ دەوڵەت، بە هەڵکشانی ئەندازەیی (تصاعد هندسی) فراوان دەکات،
کەسایەتی سەرزەوینی و کەسایەتی ئەلەکترۆنی پێکەوە گرێ ئەدات،
لە زەریای زانستی دیجیتاڵ و هۆشی زیرەک کەڵک وەردەگرێت بۆ چارەسەری پرسی پیچیدە و ئاڵۆز،
بزووتنەوەی بێ سەر و بێ فەرمانڕەوایە،
تێگەیشتنێکی ئاساییتر و خۆماڵیتر لە گوتاری گشتی و وێژمانی سیاسی دروست دەکات،
سێناریۆ تەوەرە،
لە فۆڕمێکی زۆرترین گشتکیریدا، ناوەرۆکەکەی ڕۆحی نەتەوەییە،
بە بەستنەوەی زۆرترین خاڵە دیجیتاڵی و خاڵە مەجازییەکان (virtual) بەیەکەوە، “ساتەوەختی نائاسایی” (extreordinary Moment) دەهێنێتە سەر زەوی واقێع،
ساتە نائاساییەکان دەکات بە ئەمری ڕۆژانە و بەرهەمی ڕۆژانە،
هیچکەس و هەمووکەس خاوەندارییەتی دەکەن،
هەژمۆنی ناسیۆناڵیسم زاڵ دەکات بە سەر وێژمانی دیکەی باو،
داهێنان لە دەوری ناسنامەی نەتەوەیی بێ سنوور دەکات،
هەرکەس لە هەر ئاستێکدا دەتوانێ داهێنان و مۆدێلی داهێنانی خۆی بۆ هەموان هاوبەش بکات و تا هەموو کۆمەڵگای نەتەوەیی، پەرە بە هزر و خەیاڵ و بیرکردنەوەی خۆی بدات،
فەزای گشتی هاوبەش و فەزای نیشتمانی و نەتەوەیی هاوبەش بخولقێنێ.
نەورۆزی ئیمساڵی ڕۆژهەڵات، نموونەیەکی بەرجەستە و درەوشاوەیە بۆ خوێندنەوە لە چوارچێوەی ناسیۆناڵیسمی دیجیتاڵ…..
وێنە: ئیلام
بڕوانە بۆ:
Digital Nationalism
Online Nationalism
