کوردی- فارسی
خودی حەقیقی و خودی ساختە؛
ئەو کاتەی مرۆڤ لە شەڕ لەگەڵ دێوەزمەدا، خۆیشی دەبێ بە دێو
حاڵەتی خودی ساختە بەراورد دەکرێت بە پیازێک کە تۆ دەرەکییەکانی، ناوکی پیازەکە دادەپۆشن کە خودی ڕاستەقینەیە.
خودی ساختە، خودی ئایدیاڵ، خودی شوبهێندراو و خودی ڕووکەش ناوەکانی تری خودی ساختەن، کە بریتییە لە هەستکردن بە خود کە وەک نمایەکی بەرگریکارانە دروست دەبێت، لە کاتێکدا خودی ڕاستەقینە دەرئەنجامی تێگەیشتنە لە خود.
کاتێک خودی ڕاستەقینە بە هەر هۆکارێک ناتوانێت سەرهەڵبدات، مرۆڤ پاڵدەدات بە خودی ساختەوە. خودی درۆیین دەتوانێت ئەوەندە بڕواتە پێش کە مرۆڤ تەنانەت خودی ڕاستەقینەی خۆی بە درۆ بزانێت و گەورەیی ناوبۆشی ئەم خودە ساختە دەبێتە هۆی هەستکردن بە زیندوو بوون و لەخۆڕازیبوون.
شکستی دەرەکی پەیتا پەیتا، سیستەمی سیاسی سەرکوتکەر، داگیرکاری، کۆلۆنیالیزم و تۆتالیتاریزم دەتوانێت بۆشایی نێوان مێنتاڵیتەو واقێع فراوانتر بکات و ببێتە هۆی دروستبوون و سەرهەڵدانی خودی ساختە تا ئەو ڕادەیەی کە کەسایەتییەکی ناتەندروست دروست دەبێت کە تەنانەت دەتوانێ ئینکاری خۆیشی بکات.
ئەو خاڵەی کە گرینگە ئاماژەی پێبکەم سەبارەت بەو مرۆڤانەن کە لە خەباتی سیاسی لەگەڵ داگیرکەر یان خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی، کاریگەری خودی ساختەیان لەسەرە و دەخرێنە دۆخێکەوە کە هێدی هێدی، خودی ساختەیان، بۆ خۆی، دەبێتە گەورەترین بەربەستی ئازادی و سەربەخۆیی.
خود حقیقی و خود کاذب؛
هنگامی انسان در جنگ با دیو، خودش هم تبدیل بە دیو می شود
در مورد خود کاذب، آن را بە یک پیاز تشبیە می کنند کە لایەهای بیرونی، مغز پیاز را کە خود حقیقی است پوشاندەاند.
خود جعلی، خود آرمانی، شبە خود و خود سطحی ، نام های دیگر خود کاذب هستند کە احساسی از خود است کە بە عنوان یک نمایە دفاعی ایجاد شدە است در حالی کە خود حقیقی، ناشی از ادراک خود است.
هنگامی کە خود واقعی بە هر دلیل، نمی تواند ظهور و بروز پیدا کند انسان بە سوی خود کاذب می رود. خود کاذب می تواند تا جایی پیش برود کە شخص، حتی خود واقعی خود را دروغین بداند و عظمت توخالی آن، بە احساس سرزندگی و رضایت از خود بینجامد.
شکست محیطی، نظام های سیاسی سرکوبگر، اشغالگری، کلونیالیسم و تمامیت خواهی، می توانند شکاف بین ذهن و بیرون را توسعە دهند و بە آفرینش و بروز خودهای جعلی بینجامند تا جایی کە یک شخصیت بیمارگونە ایجاد می شود کە حتی می تواند منکر خود هم بشود.
نکتەای کە باید بدان اشارە کنم در مورد کسانی است کە در مبارزە سیاسی با اشغالگر یا مبارزە برای آزادی و استقلال نیز بە خودهای کاذب مبتلا می شوند و در موقعیتی قرار می گیرند کە خودهای جعلی آنها بە بزرگترین مانع برای آزادی و استقلال تبدیل می شود.
بڕوانە:
Donald Winnicott, True Self, False Self