کوردی- فارسی
خۆمانە
بردنەوە بە هەر نرخێک بێت، دیماگۆژی و فریوی جەماوەر، درۆ، دروستکردنی سیناریۆ، بەرچەسپ لێدان، هەزار کەسایەتی بوون و دووبارەکردنەوەو چڕکردنەوەی بە تایبەتی لە بارودۆخە مەترسیدارەکان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گۆڕانکارییەکی بەرنامەبۆداڕێژراو لە تەحەدای دەروونی تاک و کۆ و ڕەنگدانەوەی خەسارگەلی تاک و گشتییە بەجۆرێک کە دەتوانرێ ئیدیعا بکرێت زۆربەی توانای دەروونیمان ئێستا بارگاوی کراوە بۆ لەناوبردنی یەکتر و سەرکەوتن بە هەر نرخێک بێت.
دۆخەکە بەجۆرێک پێشکەوتووە کە خۆپەرستی و دوژمنایەتی و تەماح و ئیرەیی و ڕق و کینەو توندوتیژی و فریوی جەماوەر لە لایەن تاک و گرووپ، لە دژەکەسایەتی گۆڕاوە بۆ کارەکتەری پەسەندکراو پەرەی سەندووە.
کاتێک “بن جۆنسن” میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی لە گۆڕەپان و مەیدانی سەد مەتردا بەدەستهێناو لە ماوەی کەمتر لە دە چرکەدا ئەم مەودایەی بڕی، ڕۆژنامەیەک لە مانشێتدا نووسی: هیچ پرسیارێک بە هیچ شێوەیەک نییە.
تەنها دوو ڕۆژ دواتر، دوای ئەوەی پشکنینی دۆپینگەکەی جۆنسۆن پۆزەتیڤ بوو، هەمان ڕۆژنامە لە لێدوانەکەی پاشگەز بوو:
خێراترین هێڵی تاریکی جیهان لە ناوبانگەوە بۆ شەرمەزاری….
کۆمەڵگای ئێمە بە تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیانێکی دیکەی بەرکەوتووە، ئەویش سەرکەوتنە بە هەر نرخێک بێت. لەوەش خراپتر، قبووڵکردنی ئەم سەرکەوتنە وەک بەهایەک.
خاڵی کۆتاییش ئەوەیە کە کاتێک لە دۆخێکی مەترسیداردا هەردوولا خۆیان بە حەقیقەتی ڕەها دەزانن و ئامادە نین هەڵەکانیان قبوڵ بکەن، گۆشەیەک لە کارەکە کێشەی هەیە، باشترە بڵێین هەموو سیستەمەکە کێشەی هەیە، ئەڵبەت ئەگەر سیستەمێک بوونی هەبێت و نەبووبێت بە دژە سیستەم.
بە بڕوای خۆم، سیستەمی سیاسی ئێمەی کورد، لە قۆناغی دژەسیستەمدا ڕێگە دەکات.
—-
خودمانی
بردن بە هر قیمت، عوامفریبی، دروغ، سناریو سازی، برچسپ زدن، هزار شخصیتی بودن و تکرار و تشدید آن بە ویژە در موقعیت های بحرانی و در شبکەهای اجتماعی، یک تغییر عمدی و بە دقت برنامەریزی شدە در چالش ذهنی فردی و جمعی و بازتاب دهندە آسیب های فردی و کلی است بە طوری کە می توان ادعا کرد بیشتر ظرفیت ذهنی ما اکنون برای تخریب یکدیگر و بردن بە هر قیمتی بارگذاری شدە است.
وضعیت بە گونەای پیش رفتە است کە خودخواهی، دشمنی، حرص، حسادت، نفرت، خشونت و عوامفریبی یک فرد یا گروە، از ضد شخصیت بە یک شخصیت قابل قبول، تحول پیدا کردە است و.
هنگامی کە بن جانسون، مدال طلای المپیک را در دو صد متر برد و این مسافت را زیر دە ثانیە دوید یک روزنامە تیتر زد: هیچ سوالی بە هیچ شیوەای وجود ندارد.
تنها دو روز بعد، پس از مثبت شدن تست دوپینگ جانسون، همان روزنامە، حرف خود را پس گرفت:
سریعترین خط تیرە جهان از شهرت تا شرمساری.
جامعە ما بە ویژە در شبکەهای اجتماعی، بە بە یک آسیب دیگر هم مبتلا شدە است: بردن بە هر قیمت. و بدتر از آن، پذیرش این برد بە عنوان یک ارزش است.
و نکتە پایانی اینکە هنگامی کە در یک موقعیت بحرانی، هر دو طرف، خود را حق مطلق می دانند و حاضر بە قبول خطاهای خود نیستند یک جای کار اشکال دارد، بهتر است بگوییم تمام سیستم دارای مشکل است البتە اگر سیستمی وجود داشتە باشد و بە ضد سیستم تبدیل نشدە باشد.
بە باور من، سیستم سیاسی ما در عصر ضد سیستم بە سر می برد.
وێنە: بڕوانە بۆ براوەکە، ئەگەر ئەمە براوەیە، تۆ بێژی حاڵی دۆڕاوەکە چۆن بێت؟
بڕوانە بو:
The Fall of Political Ethics
هەروەها:
win at all costs mentality