داروینیسمی پێچەوانە
داروینیسم باسی ئەوەی دەکرد کە دواجار، لاوازەکان، تیا دەچن و بەهێزەکان، سەردەکەون. بەڵام دیاردەیەکمان هەیە کە پێی ئێژن داروینیسمی پێچەوانە. ئەم چەمکە زۆرتر لە ڕێوەبەری و سیاسەت، دەبینرێ کە کۆمەڵێک مرۆڤی لاواز، بە کەڵکوەرگرتن لە کۆمەڵێک ئامراز، شایستەکان وەلادەنێن و دواجار، نابەلەوسالاری، دەبێتە دیاردەی باو. بڕێک لە هۆکارەکان بریتین لە:
بارودۆخی نادڵنیایی،
بڵێن و وەعدی ڕووکەش،
قسە دەرمانی،
وڵامدەر نەبوون،
نەبوونی مێکانیزمی فیدبەک،
دروشمی سیاسی گەورە و دڵخۆشکەرە،
درۆی گەورە،
ئایدیۆلۆژی،
ئایدیالیسم،
خولیا فرۆشتن،
فریوی ڕای گشتی،
وەهمی کۆمەڵایەتی،
سەروەر نەبوونی یاسا.
ئەگەرچی ئالان گرانت، سەرەتا ئەم چەمکەی وەک نوکتەیەک بۆ کاردانەوە بە واقێعەکانی کۆمەڵگا و سیاسەت و ڕێوبەری بە کار هێنا و ئەم پرسیارەی ورووژاند کە: “بە پێچەوانەی داروینیسم کە دەڵێ دواجار، شایستەکان و بەهێزەکان، سەردەکەون، زۆرجار بۆچی ئەحمەقەکان، سەروەر دەبن؟” بەڵام دواتر سەرنجی ڕێوەبەری و سیاسەت و زانستی مرۆڤی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
Reverse Darwinism