سەرکردەی ژەهراوی چۆن سازمان و کۆمەڵگا ژەهراوی دەکەن
پەنج سەرکردەی ژەهراوی بریتین لە:
ماسی سڕ: ڕەوایەتی بە ئامرازەکان دەدات. بۆیە هەر بڕیار و کردارێک بە پێی ئەنجامی خوازراو دەتوانرێ پاساو بدرێ. (Cold Fish)
مار: سازمان پێویستەخزمەتم بکات و هەوڵ بدات بۆ تێرکردنی پێداویستییە کەسییەکانم وەک تەماح و پێگە و دەسەڵات (Snake)
شکۆباز: بەدوای شکۆمەندی کەسی و بینینی گشتیدایە بە هەر نرخێک بێت بەبێ گوێدان بە ئەوەی کە ئایا بەشدارییەکە ڕاستەقینە و مانادارە یان نا. (Glory Seeker)
مامۆستای بوکەڵە: کۆنترۆڵی ڕەها و تەرکیزی بەسەر هەموو شتێک و هەر کەسێکدا هەیە لە هەر بارودۆخێکدا. (Pupper Master)
پادشا: ڕێکخراوەو سازمان، شانشینی من بێت. هەموو سەروەت و سامان و سەرمایەی مرۆڤی بۆ بەکارهێنانی تایبەتی من بەردەستە. (Monarch)
بە پێی ئەم دابەشکردنەو لە سەر ئەساسی تایبەتمەندیگەلێک وەک: ڕاستگۆ نەبوون، سووکایەتیکردن، بێ بەها کردن، زۆرە ملی، دەسکاریکەری، چەوساندنەوە، خۆ سەنتەری، کەلکاوەژۆ کردن، کۆنترۆڵی لەڕادەبەدەر، ناتەبایی، ناتوانی پێشبینی، دژە یەکپارچەییبوون، ئاژاوەگێڕان، سزدان و تاقم تەوەری:
ماسی سڕ سزادەرە، تاقمبازە، خۆبەزلزانە، هەڵاواردنچییە، کۆنترۆڵی شاراوە دەکات، فێلبازەو نوقسانی هەیە لە پێشبینیدا.
مار، دژبەران و ڕەخنەگرانی خۆی لە ڕێگای دەست و پێوەندییەکانی سووک دەکات، دژی یەکپارچەییە، دەستێوەردانی نایاسایی بە ئاشکراو نهێنی دەکات، خۆبە همووشتزان و تاقمبازە.
شکۆخواز، دژی یەکپارچەییە، ڕەخنەگەر دوور دەخاتەوەو دەیسڕێتەوە، ئاشکرا دەستێوەردان دەکات، لووتبەرزە، تاقمبازە، توانای پێشبینی درووستی نییە، تەنیا بۆ بەڕژەوەندی خۆی دوور دەڕوانێ.
سەرۆکی بووکەڵە سزادەرە، ئیستغلالکارە، زێدەڕۆیانه کۆنترۆل دەکات، ئاژاوەگێڕە.
پادشا، سزادەرە، ئیجبار دەکات، چەوسێنەرە، کۆنترۆڵی لە ڕادەبەدەر دەکات، کەلکاوەژۆکەرە.
دەرکەوتەی ڕێکخراوەی ژەهراوی ئاسایی
دەرکەوتە ئاساییەکانی ڕێکخراوێکی ژەهراوی کە بەهۆی سەرکردایەتی ژەهراویەوە دروست دەبێت بریتین لە:
باری دەروونی نەرێنی، تووڕەیی، بێهیوایی، ڕەشبینی، شەڕانگێزی،
کاری بێ بەرهەم و بێ مانا،
ڕەفتاری وێرانکەر و دژە بەرهەم،
بەشداری نەکردن و کشانەوەی جەستەیی و لەکیسچوونی سۆزداری ئەندامان،
ئامادەنەبوون و بەشدارینەکردن و دڵسارد بوونەوە،
ڕەفتاری بێ ئەخلاقی، لادان، دزی و ساختەکاری و تێکدان،
کەمی مۆڕاڵی تیمی و ناڕەزامەندی،
نەبوونی ناسنامەی ڕێکخراوەیی و کەمی پابەندبوونی ڕێکخراوەیی
ناڕازیبوونی گشتی.
کاتێک ژەهری ڕێبەرو سەرکردەی ژەهراوی، بخزێتە ڕەگ و ڕیشەی سازمان و ڕێکخراوە، ئەم دەرکەوتەگەلە دەبینرێن:
پارانۆیید: ترس و دڵەڕاوکی و قەیرانی متمانەو پاسیڤبوون
ناچاری: بەرنامەی ئیجباری و ئیجباری بێ بەرنامە
تەکان تەکان: بڕیاری ڕۆژانە، دوور نەڕوانین، شەپکە شەپک، کاردانەوەیی
ئاوچنیاو: بێ وزە، بێ هێز، خەمۆک، ناتوان
وەهمی: بێگانە لەگەڵ واقێع، هەڵسووکەتی دەسکرد لە جیاتی ڕەفتاری ئاسایی، خزانە نێو جیهانی بچووکی خۆ
بێ ویژدانی: بەرەوە سازمان و ڕێکخراوەی بێئەخلاق و بێئەخلاقی سازمانی
شێرپەنجەی ڕێبەرو سەرکردەی ژەهراوی، سەرەتا ڕێکخراوەو سازمان و دواتر کۆمەڵگا دەفەوتێنێ….
بۆ خوێندنەوەی زیاتر:
How toxic leaders destroy people as well as organisations, Theo Veldsman, University of Johannesburg, 2016
سەرکردەی ژەهراوی چۆن سازمان و کۆمەڵگا ژەهراوی دەکەن
September 2, 2023
2 Mins Read
234
Views