کوردی- فارسی
فیلمێک بۆ بینین و تێفکرین؛ گێڕانەوەی داگیرکاری و بەرخۆدان
ڕەنگە چیرۆکی بەرخۆدانی فەڕانسە بەرانبەر داگیرکەران بتوانێت نیشانەیەک بێت بۆ ئەم سەردەمەی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپی دەسەڵات و لەم نێوانەدا، فیلمی “ئەرتەشی سێبەرەکان”(Army of Shadows)، وانە بۆ خەبات و بەرەنگاربوونەوە تا ئازادی و ئەو ڕێکارانەی کە لە هەنگامەی شەڕ، لەوانەیە بگۆڕدرێن و بە دڵنیاییەوە دەگۆڕدرێن پیشان بدەن.
سەبارەت بەم فیلمە، چەندین پێداچوونەوە و ڕەخنە و تێبینی لە گۆشەنیگای جیاوازەوە نووسراو و گوتراون کە هەندێکیان باس دەکەم:
یەکەم: زەمانە و سەردەمانێک نیشان دەدات کە تێیدا زەمینەسازییەکانی دۆخەکە پاساو بۆ کردەوەی نامرۆڤانە و توندوتیژانە دەهێننەوە. قارەمانەکان، خەباتکاران وەبیر دێننەوە کە لە هەلومەرجی تایبەتی داگیرکردنی خاکەکەیاندا، دەبێت خەبات بۆ مانەوە، لە پێشەوەی بنەما ئەخلاقییە ئاساییەکان دابنێن.
دوو: لە ڕاستیدا سوپاکەیان لە سێبەرەکان پێکهاتووە: ناوی ساختە بەکاردەهێنن، هیچ ناونیشانێکیان نییە، لەوانەیە لە چرکەساتێکدا لەلایەن خیانەتکارێک یان ڕووداوێکەوە ئاشکرا بکرێن، دەزانن بە ئەگەرێکی زۆر دەمرن. ئەمە فیلمی جەنگی نییە، هەرچەندە شەڕێکی گەورە، ڕەنگە گەورەترین شەڕ، لە ئارادا بێت.
سێ: ئەمە وێنەیەکی نایابە لە خوێندنەوەی بڕوا تاکوو چارەنووس؛ شەڕڤانانی بزووتنەوەی خۆڕاگری، کومیتەی سزادان پێکدەهێنن تا وەکوو مۆرانە بۆ لەناوبردنی سیستەمی داگیرکەر لە ناوەوە هەوڵ بدەن.
چوار: فیلمەکە باس لە شەڕ دەکات لە مێنتاڵیتەی ئەندامانی بەرخۆدان؛ ئەوانەی هەمیشە لە ترسدا دەژین، لەبەرانبەر پووچیدا دەوەستن و مردنی هاوڕێکانیان قبووڵ دەکەن و چاوەڕێی هیچ پاداشتێک ناکەن جگە لەوەی کە دەزانن کارە دروستەکە دەکەن. زۆرێکیان بە ناوی ساختە و نارناو دەمرن و هەرگیز گیانفیداکە و قوربانیدانیان ناناسرێتەوە.
پەنج: لایەنی بەرانبەر، زۆر بەهێزترە. فەڕانسە بە سەرکردایەتی مارشال پێتەن بەبێ شەڕ تەسلیمی نازییەکان بووە؛ زەلیلکردن و سووکایەتییەکی مێژوویی. بۆیە تەنانەت “دۆڕاو”یش نییە. لە دۆڕاو کەمترە. هەرچەندە ئامانجی کۆتایی بزووتنەوەی خۆڕاگری، ڕزگارکردنی فەڕانسە بوو، بەڵام تا ئەو کاتە پێویست بوو خەبات بکرێت؛ کە لانیکەم وەک دۆڕاوێک بناسرێتەوە. دۆڕاوێکی باش بۆ ئێستا. دۆڕاوێکی باش بوونیش بۆ خۆی گرینگە.
شەش: بەرخۆدان، لەشکری سێبەرگەلێکە کە لە ڕێگای ڕزگارکردنی نیشتمانی خۆیان، گیانی خۆیان دەبەخشن، بۆ ئەوەی چنگ بەو پارچە ڕەشەی نائومێدیدا بکێشن کە نازییەکان بە سەر فەڕانسەیان داداوە.
حەوت: ئەرتەشی سێبەرەکان باس لە ئەوپەڕی هەستی ئەرک و ئارمان دەکات. لەوانەیە تاڵ بێت، ڕەنگە بە ئازار بێت، بەڵام دەبێت بەسەر خۆتدا زاڵ بیت بۆ ئەوەی سەرکەویت. خۆڕاگری دژ بە داگیرکەر، نیشانەی باوەڕی ڕاستەقینە و ئارمانی ڕاستەقینەیە.
هەشت: فیلمی “سوپای سێبەرەکان” بەرهەمێکی دەروونییە کە سەنتەری خەباتەکانی بزووتنەوەی بەرخۆدانی فەڕانسەیە لە سەردەمی هەژمۆنی ڕەهای ئاڵمانی نازی بەسەر ئەم وڵاتەدا، کە لە دەرەوەی بنیاتنانەوەی ڕووداوە بەڵگەنامەییەکان، باس لە ململانێ ناوخۆییەکانی مرۆڤەکان و بڕیارە خۆکوژییەکانیان دەکات لەسەر دووڕێیانی مەرگ یان ئازادی…. کارەکتەرە ناوەندییەکانی فیلمەکە لە گانگێستێر و چەتەیەکەوە تا تاوانبار و ئازادیخواز، دەبنە مرۆڤی ڕاستەقینە و خەمخۆر و ئەڵبەت بێگومان زیاتر بە تەنیا و مەحکووم بە لەناوچوونی فیزیکی و جەستەیی و مردن.
نۆ: فیلمەکە پشت بە تێڕوانینێکی دەروونی دەبەستێت بۆ مرۆڤ لە بارودۆخە ناچارییەکان و وێناکردنی ئازارەکانی مرۆڤ، کە مەجبوورە مەحاڵەکان هەڵبژێرێت و مەحاڵەکان قبووڵ بکات. هۆکاری ئەم حەتمییەتەش، هەمان شێوە دیاری دەکات کە مرۆڤەکان بۆ یەکترین دروستی دەکەن.
دە: لە “سوپای سێبەرەکان”دا، چەمک و وابەستەیی کەسیی تاکەکان لەبەردەم ئامانجە گەورەکانی وەک خزمەتکردنی بزووتنەوەی خۆڕاگری بۆ ڕزگاری نیشتمان و چەمکی گشتی نیشتمانێکی ئازاد، مانایەکی قووڵ بە گەورەیی و پانتایی هەموو پاڵنەر و پێداویستییە دراماتیکییەکانی مرۆڤ پەیدا دەکات؛ ئامانجێکی ئەزەڵی- ئەبەدی بۆ هەموو مرۆڤە ئازادیخواز و نیشتمانپەروەرەکان.
یانزە: ئێمە لە بنەڕەتدا لە فیلمەکە، ڕووبەڕووی چەند شەڕێک دەبینەوە؛ شەڕی نێوان بەرخۆدان و داگیرکەران، شەڕێک لەناو بەرەی بەرخۆدان و هتد؛ کە سنووری خود و ئەویدی دیاری دەکات. بەڵام فۆڕمێکی دیکە لە ململانێیەک دەبینین کە ململانی تاکە لەگەڵ خۆی. ململانییەک بۆ بڕیارە یەکلاکەرەوەکان کە مرۆڤ لە بارودۆخی نائاساییدا دەبێت بیدات و ئەم بابەتەش، پرسی ئەخلاق دەهێنێتە پێشەوە.
دوانزە: بەرخۆدان لەسەر بنیاتنانی شانەی کۆمەڵایەتی دامەزراوە، کاتێک شانەکانی بەرخۆدان دروست دەبێت کە ئامانجی سیاسی ڕوون بێت و هاوتەریب بێت لەگەڵ هەوڵدان بۆ لابردنی ستەمێکی سیستماتیک. لە وەها سەردەمێکدا تەنانەت شانەکانی بەرخۆدان دەبنە ڕێکخراو و دامەزراوەیەکی سیاسی کە پێکهاتەکانی حوکمڕانییان هەیە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، لە هەندێک هەلومەرجدا، خودی ئەم ڕێکخراوە سیاسییە، کە لە بنەڕەتدا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەتر بووەتەوە، دەتوانێت مەرجی ناوازە بسەپێنێت. هەلومەرجی تایبەت لە شوێنێکدا ڕوودەدات کە بۆنی خیانەت و زەبر خواردنی لێدێت. بۆیە خودی ناوەڕۆکی بەرخۆدان بە واتای شانەیەکە کە لەسەر بنەمای پرسێکی ئەخلاقی لە ڕێگەی کاری سیستماتیک و ڕێکخراوەییەوە پێکدێت کە دەتوانێت ببێتە هۆی دۆخێکی ناوازە.
سێزدە: چەمکێکمان هەیە کە پێی دەوترێت ئەخلاقی نۆرماتیڤ، کە بەسەر سێ بەشدا دابەشکراوە؛ ئەخلاقی ئەنجامخواز و ئەخلاقی ئەرکخواز و ئەخلاقی فەزیلەتخواز. دەتوانین ئەمانە لە پێوەندی لەگەڵ کارەکتەرەکانی فیلمەکەدا ببینین. بۆ نموونە ئەگەر بمانەوێت بە ئەخلاقی دەرەنجامگەراییەوە سەیری مردنی ماتیڵدا بکەین دەبینین کە مردنێکی دروستە، چونکە بڕیارە، دژی فاشیستەکان شەڕ بکەین، بەڵام ئەگەر بە ئەخلاقی فەزیلەتەوە سەیری بکەین، دەتوانین دوو بۆچوونمان هەبێت؛ یەکێکیان پرسی فەزیلەتی گشتییە کە هەر جۆرە خۆکوشتنێک ڕەتدەکاتەوە و ئەوی تریان بۆچوونێکە کە ئازادی بە فەزیلەت دەزانێت. ئەم کوشتنە زەمینە بۆ ڕزگاربوونمان خۆش دەکات، لە کاتێکدا ئێمە لە “سوپای سێبەرەکاندا” ڕووبەڕووی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی دەبینەوە؛ ئەم قوتابخانەیە پێی وایە کارێک باشە کە پەسەندی کۆمەڵگایە، واتە ئەگەر کۆمەڵگایەک کوشتن بە ڕێگەپێدراو بزانێت، ناچار دەبیت قبووڵی بکەیت.
چواردە: لە هەموو شتێک زیاتر ئەم فیلمە گێڕانەوەی بەریەککەوتنی هەریەکێکمانە لەگەڵ ئەخلاق و ئاڵۆزییەکانی کاروباری ئەخلاقی.
پانزە: لە “سوپای سێبەرەکان”دا، کەشوهەوای باو بریتییە لە تێپەڕبوونی بەرخۆدان لە قبووڵکردنی چەمکی “قوربانی”. لە ڕێگەی ئەم بڕگەیەوە دەبینین کە هیچ کام لە کارەکتەرەکان قبووڵی ناکەن کە قوربانین چونکە ڕزگاربوون وەک قوربانییەک بە واتای ڕزگاربوون نییە لە دۆخی داسەپاو. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بەرەی بەرخۆدان، مەیدان و بارودۆخی خۆی دروست دەکات.
شانزە: لەم فیلمەدا فەڕانسە وەک زیندانێکی گەورە وایە؛ لە ڕاستیدا ئەو دەرهێنەرە دەیەوێت بڵێت فەڕانسە زیندانێکە بە قەبارەی وڵاتێک.
حەڤدە: لەم فیلمەدا ئەندامانی بەرخۆدانی فەڕانسە وەک بوونەوەرێکی نازەمینی دەژین کە لە دەرگایەکەوە بۆ دەرگایەکی دیکە و لە سێبەرێکەوە بۆ سێبەرێکی دیکە باز دەدەن و هەوڵ دەدەن هەموو شوێن پێی خۆیان بسڕنەوە. فیلمەکە نیشان دەدات کە ئەم پێویستییە بە نەمانەوە، دەڕژێتە ناو دەروونناسی ئەوانیشەوە. کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە لە دڵسۆزی بۆ ئامانجەکە و توانای وازهێنانی بێبەزەییانە لە هاوڕێکانی کاتێک یەکێکیان مەترسی لەسەرە، نزیکە لە نامرۆڤایەتی. بارودۆخی ئەو و هەڤاڵان، پێویستی بەو بڕیار و هەڵوێستەیە…
هەژدە: سوپای سێبەرەکان، پیاوە ئازاکان وێنا دەکات کە ئامادەن ژیانی خۆیان بەخت بکەن بەڵام ئاگاداری ئەو باج و تێچوونە گەورەیەن کە لە کۆتاییدا دەبێت بیدەن، ئەمە پێویست بە بژاردەگەلی بێڕەحمانە و بگرە نامرۆڤانەشە کە بۆ مانەوە دەبێت بکرێت؛ ئاماژەیەکی ڕاستەقینە بۆ بەرخۆدانی ڕاستەقینە.
نۆزدە: ئەو نیشتمانپەروەرانەی کە هەموویان بۆ شەڕ ڕاپەڕین و ئێستاش بۆی هەڵدەستن، کەسانی زۆر ئاسایی بوون و لە چین و توێژە تاڕادەیەک ئاساییەکانن. کاتێک باس لە بەرەنگاربوونەوەی ستەمی داسەپاو دەکرێت لە شێوەی سوپای داگیرکەردا، ئەم کەسانە گرووپی پیشەیی ڕاهێنراو نین، بەڵکوو هاوڵاتییەکی هۆشیاری سیاسین کە خۆیان ڕێکدەخەن. ئەمانە مرۆڤی ئاسایین کە دەبێت لەو دۆخەی کە تێیدان چالاکی بکەن.
بیست: بەرخۆدانی نەتەوەکان لەدژی داگیرکاری، دڵسۆزی و قوربانیدان و مردن و شانازییە؛ بۆ ئازادی و بۆ سەربەخۆیی.
پ.ن.: بۆ زانیاری زیاتر، لە ئینتەرنێتدا، سەردانی ” تێبینی و ڕەخنەکانی سەر فیلمی سوپای سێبەرەکان” بکەن.
یک فیلم برای دیدن؛ روایت اشغالگری و مقاومت
شاید داستان مقاومت فرانسه در برابر اشغالگران، بتواند نشانه ای باشد برای این دوران کوردستان در رویارویی با گروه سلطه و در این میان، فیلم “ارتش سایه ها”(Army of Shadows)، درس هایی برای مبارزه و مقاومت تا آزادی و رویه هایی که در هنگامه مبارزه، ممکن است تغییرکنند و حتما تغییر می کنند ارائە می دهد.
درباره این فیلم، نقدهای بسیاری از زوایای گوناگون نوشته و گفته شده است که به برخی از آها اشاره می کنم:
یک: زمانهای را نشان میدهد که در آن اقتضای شرایط، اعمال ضد انسانی و خشن را توجیه میکند. قهرمانان، تداعیگر مبارزانی هستند کە در شرایط ویژە اشغال سرزمین خود، باید تنازع بقا را مقدم بر اصول اخلاقی متعارف قرار دهند.
دو: ارتش آنها در واقع از سایه ها ساخته شده است: آنها از نام های جعلی استفاده می کنند، هیچ آدرسی ندارند، می توانند در یک لحظه توسط یک خائن یا یک حادثه لو بروند. آنها می دانند احتمالا خواهند مُرد. این یک فیلم جنگی نیست گرچە جنگی بزرگ و شاید بزرگترین جنگ، در جریان است.
سه: این تصویری ناب از مطالعه اعتقاد تا سرنوشت است؛ مبارزان جنبش مقاومت، گروه مجازات را تشکیل می دهند تا همانند موریانه از درون، نظام غاصب را متلاشی کنند.
چهار: فیلم درباره جنگ در اذهان اعضای مقاومت است؛ کسانی که همیشه با ترس زندگی می کنند، در مقابل پوچی ایستادگی می کنند، مرگ دوستان خود را می پذیرند و انتظار هیچ گونه پاداشی را ندارند، جز دانش به اینکه آنها کار درست را انجام می دهند. بسیاری از آنها با نام های جعلی می میرند و ایثار آنها هرگز شناخته نمی شود.
پنج: حریف بسیار قوی تر است. فرانسه به رهبری مارشال پتن، بدون نبرد، تسلیم نازی ها شده است؛ تحقیری تاریخی. از این رو حتی “بازنده” هم نیست. اگرچه هدف نهایی جنبش مقاومت رهایی فرانسه بود اما تا آن هنگام می بایست جنگید؛ که حداقل به عنوان بازنده به رسمیت شناخته شد. فعلا یک بازنده ای خوب. بازنده خوب بودن هم مهم است.
شش: مقاومت، ارتش سایه هایی است که در راه آزادی وطنشان از جان مایه می گذارند تا چنگی به رخت سیاه ناامیدی که نازی ها بر تن فرانسه کرده اند زده باشند.
هفت: ارتش سایه ها از نهایت احساس وظیفه و آرمان صحبت می کند. شاید تلخ باشد، شاید دردناک باشد، اما برای پیروزی می بایست از خود گذشت. مقاومت در برابر اشغالگر، نشانه هایی از اعتقاد واقعی و آرمان خواهی اصیل است.
هشت: فیلم سینمایی “ارتش سایهها” اثری روانشناسانه با محوریت مبارزات نهضت مقاومت فرانسه در دوران تسلط آلمان نازی بر این کشور است که فراتر از بازسازی رویدادهای مستند، با کشمکشهای درونی انسانها و تصمیمهای انتحاری آنها بر سر دوراهی مرگ یا آزادیخواهی سر و کار دارد…. شخصیتهای محوری فیلم از گانگستر تا خلافکار و مبارز راه آزادی، تبدیل میشوند به انسانهایی واقعی، ملموس، دغدغهمند و البته بیش از پیش تنها و محکوم به فنای مادی و مرگ.
نه: فیلم متکی بر نگاه روانشناسانه به انسان در موقعیتهای ناگزیر و ترسیم رنج بشری است که مجبور به انتخاب غیرممکنها و تن دادن به ناممکنها میشود. چرایی این ناگزیری را هم موقعیتی تعیین میکند که آدمها برای یکدیگر میسازند.
ده: در “ارتش سایهها” مفاهیم و علقههای شخصی افراد در مقابل اهداف بزرگتری همچون خدمت به نهضت مقاومت برای آزادسازی وطن و مفهوم کلیِ وطنِ آزاد، معنایی عمیق به وسعت همه انگیزهها و نیازهای دراماتیک بشری پیدا میکند؛ هدفی ازلی- ابدی و پیشبرنده برای همه انسانهای آزاده و وطنپرست.
یازده: ما اساساً در فیلم با چند جنگ رو به رو هستیم؛ نبرد بین مقاومت و اشغالگران، نبردی در درون جبهه مقاومت و… به گونهای که در طی آنها مرز بین خودی و غیرخودی مشخص میشود ولی یک شکل دیگر از مبارزه را هم میبینیم که این مبارزه شخص با خودش است؛ مبارزهای برای تصمیمهای اساسی که فرد باید در شرایط اضطراری بگیرد و همین موضوع، پای اخلاق را پیش میکشد.
دوازده: مقاومت مبتنی بر ایجاد هستههای اجتماعی است، زمانی هستههای مقاومت شکل میگیرند که هدف سیاسی مشخص و در راستای زدودن یک ستم سیستماتیک است. در چنین زمانی، حتی هستههای مقاومت تبدیل به یک سازمان و نهاد سیاسی با مولفههای حاکمیتی میشوند، به همین دلیل در شرایط خاص، خود این سازمان سیاسی که اصولاً در برابر یک بحران بزرگتر قرار میگیرد میتواند وضعکننده شرایط استثنایی باشد. شرایط خاص جایی اتفاق میافتد که بویی از خیانت و ضربه زدن میآید. پس خود هسته مقاومت یعنی هستهای که بر اساس یک امر اخلاقی شکل گرفته به واسطه کار سیستماتیک و تشکیلاتی میتواند باعث وضعیت استثنایی باشد.
سیزده: ما مفهومی به نام اخلاق هنجاری داریم که به سه دسته تقسیم میشود؛ اخلاق نتیجهگرا، اخلاق وظیفهگرا و اخلاق فضیلتگرا. ما میتوانیم اینها را در پیوند با کاراکترهای فیلم ببینیم. مثلاً اگر بخواهیم به مرگ ماتیلدا با اخلاق نتیجهگرا نگاه کنیم میبینیم که مرگ درستی است چون قرار است با فاشیست مبارزه کنیم، اما اگر با اخلاق فضیلتگرا نگاه کنیم دو برداشت میتوانیم داشته باشیم؛ یکی مسأله بر سر فضیلت عمومی است که هر نوع قتل نفسی را مردود میداند و دیگری نگاهی است که آزادی را فضیلت میداند. این مرگ، راه ما را به رهایی باز میکند، ضمن اینکه ما در “ارتش سایهها” با اخلاق جامعهگرایانه مواجهیم؛ این مکتب اعتقاد دارد کاری خوب است که مورد پذیرش جامعه باشد یعنی اگر جامعهای، کشتن و کشتە شدن را مجاز میشمارد شما ناچار به پذیرش آن هستید.
چهارده: این فیلم بیش از هر چیزی روایتی از مواجهه هر کدام از ما با اخلاق و پیچیدگیهای امر اخلاقی است.
پانزده: در “ارتش سایهها” مقاومت، عبور از پذیرش مفهوم “قربانی بودن” در جو حاکم است. از همین رهگذر میبینیم که هیچکدام از کاراکترها نمیپذیرند که قربانی هستند چون نجات پیدا کردن به مثابه قربانی، فرار کردن از وضعیت حاکم است. به همین دلیل، جبهه مقاومت، میدان و وضعیت خود را ایجاد میکند.
شانزده: در این فیلم، فرانسه به مثابه یک زندان بزرگ است؛ در واقع کارگردان میخواهد بگوید فرانسه یک زندان به وسعت یک سرزمین است.
هفدە: اعضای مقاومت فرانسه در این فیلم، مانند موجوداتی غیر زمینی زندگی می کنند که از دروازەای بە دروازە دیگر و از سایه ای به سایە دیگر دیگر می پرند و تلاش می کنند هر نشانه ای از خود را پاک کنند. فیلم نشان می دهد که این نیاز به نیستی در روان شناسی آنها نیز جریان می یابد. شخصیت اصلی فیلم در وفاداری به هدف و توانایی اش در کنار گذاشتن بی رحمانه همکاران در زمانی که احتمال به خطر افتادن یکی از آنها وجود دارد تقریباً غیر انسانی می شود. موقعیت او و همرزمانش این را می طلبد.
هجدە: ارتش “سایه ها، انسان های شجاعی را به تصویر می کشد که آماده اند جان خود را فدا کنند اما از هزینه هنگفتی که در نهایت باید بپردازند آگاه هستند. این مستلزم انتخاب های بی رحمانه و گاه غیر انسانی هم هست که آنها برای زنده ماندن باید انجام دهند؛ اشاره ای واقعی به مقاومتی واقعی.
نوزدە: وطن پرستانی که همگی به مبارزه برخاستند و برمی خیزند مردمی بسیار معمولی از طبقات نسبتاً معمولی بودند و هستند. وقتی صحبت از مقاومت در برابر ظلم خارجی در قالب ارتش اشغالگر می شود این مردم، گروە های حرفەای آموزش دیده نیستند بلکه شهروندان آگاه سیاسی هستند که سازماندهی می کنند. اینها مردم عادی هستند که باید در موقعیتی کە قرار گرفتەاند عمل کنند.
بیست: مقاومت ملت ها در برابر اشغالگری، وفاداری، فداکاری، مرگ و افتخار است؛ برای آزادی و برای استقلال.
پ.ن: برای آگاهی بیشتر، بە “نقد فیلم ارتش سایە ها” در اینترنت مراجعە کنید.