نوستاڵژیای نەتەوەیی دیاسپۆڕا، شکستی دیاسپوڕا، دیاردەی “دیاسدۆڕاو”ی ڕۆژهەڵات
نۆستاڵژیای نەتەوەیی دیاسپۆڕا، لە خوێندنەوەیەکدا، بە تایبەتمەندییەک دەگوترێت کە کۆچبەرانی نەتەوەیەک، سەرەڕای پێداگری ڕواڵەت و ڕووکەشی لە پرسی نەتەوەیی، پێوەندی نێوگرووپیان – لە سەر ئەساسی ئایدیۆلۆژی و بیرۆکە و ڕوانگەی سیاسی و ناوچە و ئایین و زاراوە- بەهێزترە لە پێوەندی “نەتەوە- گرووپ”ی نەتەوەکەی خۆیان و هەروەها نەتەوەکانی دیکە و نەتەوەی میواندار.
یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە کە لەوانەیە گرینگترینیان بێت لاواز بوونی پێوەندییە لەگەڵ ناوخۆی وڵات بە تێپەڕبوونی کات و ئەو هەستەی کە مرۆڤی دیاسپۆڕا، هەست دەکات ئەو هەستەی لە پێوەندی لەگەڵ ڕستەی “ئەوەی پێشتر بووین” لە دەست داوە و دەبێتە هۆی هەستکردن بە پچڕانی ناسنامە.
هاوکات گەشەسەندنی شوناس و ناسنامە لە زێد و نیشتمانی خۆی لە ڕێگای تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەبینێ و هەستی پێدەکات بەڵام ناتوانە لە تێگەیشتنی مەعریفی و چونکی تووشی نوقسانی مەعریفی دەبێت زۆرتر پەنا دەبات بۆ پێوەندی نێوگرووپ وەکوو مێکانیزمی بەرگری دەروونی و دواجار، لە گردبوونەوەی نێوگرووپ، وەک هێرشکردن لە سەر بنەماکانی خوار- نەتەوە، نێوگرووپەکانی دیکە بە هەر بیانوویەک، بەر پەلامار ئەدات.
بەم هۆکارە کە من بە گرینگترین هۆکاری دەزانم بۆ دیاسپۆڕای ڕۆژهەڵات و هۆکارگەلی دیکە کە گشتیی دیاسپۆڕاکانە و لێرەدا بە پێویستی نازانم باسی بکەم دیاسپۆڕای کوردی ڕۆژهەڵات، بەرەو سەرشکستێک دەڕوات کە دەتوانین ناوی بنێین “دیاسدۆڕاو”….
بۆ خوێندنەۆەی زۆرتر:
International Journal of Intercultural Relations, Volume 49, November 2015, Pages 54-67, National nostalgia: A group-based emotion that benefits the in-group but hampers intergroup relations.
هەروەها سێرچ بکە:
Why Diaspora Fails?
و
National Nostalgia
ت.ب: چەمکی “دیاسدۆڕاو”م یەکەمجار لە زاری بەڕێز ڕزگار بازرگانی بیستووە.
نۆستاڵژیای نەتەوەیی دیاسپۆڕا، شکستی دیاسپۆڕا، دیاردەی دیاسدۆڕاوی ڕۆژهەڵات
March 27, 2024
One Min Read
159
Views