نەورۆزی کوردەواری، ڕێوڕەسمەکان و ناسنامەی نەتەوەیی
نەورۆزی کوردەواری، هەنووکە دیاردەیەکە بۆ گواستنەوەی وێژمانی شوناس لە ڕابردووەوە بۆ ئێستا و داهاتوو، بۆ دوبارە ڕێکخستن و بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی نەتەوەی بێ دەوڵەت، ئاوێتەیەکە لە گێڕانەوەی ڕابردوو و سێناریۆی ئێستا و داهاتووی ڕەنگدانەوەی نەتەوەیی، ڕێگایەک بۆ نواندنی خواست و ویست و ئیرادەی نەتەوە- دەوڵەت، ئامرازێک بۆ پاراستنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی کە ڕواڵەتێکی سیاسی لە خۆ گرتووە و نمایشی پێگە(Status)ی “دەستەجەمعی” و “کۆ”یە بەرانبەر بە دەسەڵات (Power)، ستراتژی هێزی نەرمە ڕوو لە هێزی ڕەق، ڕۆحی نەتەوەیی کە باڵی کێشاوە بە هەموو جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانەوەی سەرمایەی کۆمەڵایەتی ناسنامەتەوەرە، کێبرکێی ناوچەیی “ئێمە نەتەوەییترین”، نواندنەوە (Representation)ی نەریت و کۆمەڵگای ڕابڕدوو و ئێستا و داهاتوو وەک پردێک بۆ پێشکەوتن و بەدامەزراوەییکردن و چارەنووسی بیرۆکەی کەڵەکەکراوی نەتەوە- دەوڵەت، ئارمانسازی بۆ دەروونیکردنی توخمەکانی شوناسی نەتەوەیی بە کارلێککردن، خۆ-پیشاندانێکی هونەری جەماوەری بە گرینگی و کارکردی سیاسی، کڵیشەگەلێک بۆ بەهێزکردنی هزری نەتەوەیی، ڕکابەری بۆ خاوەندارییەتی بۆنەیەک کە ڕفێندراوە و دزراوە و گۆڕدراوە پێشتر، گەڕانەوە بۆ کورد بوون و هەبوون، کلیلێک بۆ ناساندنمان وەکوو نەتەوەیەکی جیاواز لە پێکهاتەی داگیرکەر بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، سەرپێچیکردنە لە یاسا و یاساغەکانی داگیرکەر، و هەوڵی ساڕێژ کردنی برینەکانی ئازار و ڕووبەڕووبوونەوە و سەرکوت و قوربانی.
ئەم دیاردەیە پێویستە بخزێتە نێو هەموو جۆمگەکانی کۆمەڵگا لە ڕۆژهەڵات و هەر بۆنەیەک، هەر ساڵڕۆژێک، هەر سەرکەوتنێک و کۆستکەوتنێک، هەر لێقەومانێک، هەر کارەساتێک، هەر شاییەک و هەر شیوەنێک.
هاوکارییەکی هەمەلایەنە و فرەڕەهەند و فرەچەشن لە درێژایی و پانتایی و قووڵایی ڕۆژهەڵاتی نێشتمان.
بێگومان خۆر لە ڕۆژهەڵات هەڵدێت….
وێنە: نەورۆز گیەڵان
نەورۆزی کوردەواری، ڕێوڕەسمەکان و ناسنامەی نەتەوەیی
March 24, 2024
One Min Read
151
Views