هۆکارەکانی چڕ بوون و چڕ بوونەوەی سیاسەتی ئێرانیگەری لە زمانی سیاسەتی کوردی
یەک: وزە (Force) بەرانبەر بە هێز (Power): سەرچاوەی هێز، خۆشەویستی و حەقیقەت و بوێرییە بەڵام سەرچاوەی وزە، ترس و نەفرەت و کونترۆڵە
دوو: زانینی واقێعییەت و نەناسینی حەقیقەت یان خۆلادان لە حەقیقەت؛ “ئەمری حەقیقەت” دەبێتە قوربانی “ئەمری واقێع”
سێ: “قاب بەندی” کردنی سیاسەت و زەین و مێنتاڵیتە لە “قابی مەحاڵ” و نەبوون و نابێ و ناکرێ
چوار: ترس لە بردنە ژێر پرسیاری ئەگەرە داسەپاوەکان
پەنج: لاگیری و سۆزداری ناخودئاگای قووڵی ئێرانیبوون
شەش: داماوی فێر کراو یان بێدەسەڵاتی فێر بوو
حەوت: مانەوە لە ئاڵقەی ئەمن
هەشت: بەڕژەوەندی تاک و تاقم و سازمان لە جیاتی بەڕژەوەندی جەماوەر و گەل و نەتەوە
نۆ: ترس لە ڕیسک و داهێنان و نوێگەری و نوێخوازی
دە: دەرس وەرنەگرتن لە ڕابڕدوو و “نواندنەوە”
یانزە: تێنەگەیشتن یان خۆ گێلکردن لە پێوەندی دەسەڵات و ژێر دەستە یان داگیرکەر و داگیرکراو
دوانزە: ناتەبایی چاوەڕوانییەکان
سیانزە: وەهمی “قۆناغی هەستیار” و دواجار ڕازیبوون بە کەمترینەکان
چواردە: مێنتاڵیتەی قفڵ کراوی ” کوردستان، خەونی خۆش”
پانزە: تەڵەی دێمۆکڕاسی و مافی مرۆڤ
شانزە: خۆکویلەتی “کوردی ئێرانی” لە جیاتی “خودی کوردستانی”
٭٭٭٭
بە سەرنجدان بە ئاخافتن و هەڵسووکەوت و بەیانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانەت زمانی جەستەی ڕێبەڕانی سیاسی کوردستان و ڕەنگدانەوەی لە مێدیا و سۆشیال مێدیا و گوتە و کردەوە، بە گشتی کاریگەری هەریەک لەم خاڵگەلە کە باس کرا و پێوەندی بە دەروونناسی و دەروونناسی سیاسییەوە هەیە، دەبینرێت.
ت.ب: هەر کام لەم چەمکانە کە لەم یادداشتەدا هاتوون، ئاماژەگەلی زانستین کە تەنیا تایبەت نین بە ڕێبەرانی سیاسی یان سازمانە سیاسییەکان بەڵکوو لەوانەیە بڕێکی زۆریان گشتگیر بن و نابێ خوێندنەوەی هەڵەی وەک بێڕێزی بۆ بکرێت.
هۆکارەکانی چڕ بوون و چڕ بوونەوەی سیاسەتی ئێرانیگەری لە زمانی سیاسەتی کوردی
February 27, 2024
2 Mins Read
164
Views