پادشا ڕووتە
پادشا ڕووتە بۆ وەسفکردنی دۆخێک بەکار دەبرێ کە مرۆڤ دەترسێ ڕەخنە لە شتێک یان کەسێک بگرێت چونکە عەقڵی دەرکپێکراوی جەماوەر ئەوەیە کە ئەو شتە یان کەسە باشە یان گرنگە.
کەمتەرخەمی گشتگیر (بی تفاوتی کثرت گرایانە) یان نەزانی گشتگیر (جهل کثرت گرایانە)، خۆنەویستی گونجاو (تواضع انطباقی)، خۆشەیدایی پادشا، وەهمی ئەندازیاریکراو بە سەر واقعییەت، هاوڕەنگبوون لەگەڵ جەماعەت، ترسی ڕیسوابوون بە هۆکاری ئەوەی گەر لەگەڵ ڕای جەماوەر نەبیت حەڵاڵزادە نیت، بەرگدوورە ساختەکارەکان، ڕاوێژکارو ژێر دەستەی چەورخۆرو گرینگتر لە هەمووی، پادشایەک کە تەنیا بیر لە کورسییە شکاوەکەی خۆی دەکاتەوەو بە فەرسەخ دوورە لە گۆڕانکاری و حەقیقەتی جیهان و کۆمەڵگا، هۆکاری سەرەکی ئەو بارودۆخانەن کە دەبنە هۆی بەرهەمهێنانی جلوبەرگی نەبینراو.
ساڵانێکە جل و بەرگی پادشا بووەتە بەشێک لە جلە سیاسییە پیسەکانمان.
دەبێت ئەم بڵقە بتەقێتەوە، نە سیاسەتەکان حەکیمانە بوون، نە ئەنجامەکان ژیرانە بوون و نە پادشاکانمان شایستەن. زنجیرەیەک لە هەڵەو شکستە یەک لە دوای یەکەکان کە ئەویش هەوڵ دەدرێت وەک جلەکانی پادشا، بشاردرێتەوە.
پاشا ڕووتەو تەواو….
ت.ب: پوختەی وتارێک کە ساڵی 2016 لە کۆبوونەوەی پرس، ڕاڤە، ڕێگا لە زانکۆی گۆتە، پێشکەشم کرد.