پێویستی شکاندنی شێوازی نەوەکان
چەمکێکمان هەیە بە ناوی شێوازی نەوەکان (Generational Patterns) کە زۆر جار هەڵدەگەڕێتەوە بۆ بیروباوەڕ، خوو، نەریت، ئەخلاق، بڤە، تایبەتمەندی دەروونی، شێوازی کولتووری، ڕۆڵ، چاوەڕوانی و شێوازەکانی پێوەندیکردن و هەڵسووکەوت جۆری بیرکردنەوە و تەنانەت خەون و خولیاکان کە ڕەنگدانەوەی لە ژیانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەکاندا هەیە و وەکوو بەشێک لە “ژنتیکی مرۆڤی”، بە دەروونی کراوە و بەردەوام دووپاتە دەبێتەوە.
ئەم تایبەتمەندییە بۆ هەموو نەتەوەکان گشتییە و بە چاک و خراپ، دەورێکی باڵای گێڕاوە لە بەسەرهات و چارەنووسی گەشە و کەوتنەکانی گرووپەکانی مرۆڤ بە درێژایی مێژوو.
تایبەتمەندی نەتەوە گەشە سەندووەکان ئەوە بووە کە توانیویانە بە تایبەت لە ڕێگای ئەزموون وەرگرتن و دواتر پەروەردە، ئەم شێوازگەلە بە باری چاکەکەی، بەهێزتر و تەواتری بکەن و ئەوەی سەرچاوە و دەرەنجامی خراپەی لێکەوتووەتۆ، هێدی هێدی لە زەینی تاکەکانی نەتەوەی خۆیاندا یان کەمڕەنگی بکەنەوە یان لایدەن و یان گۆڕانکاری بەسەردا بهێنن بە “شکاندنی خولەکانی نەوەکان” (Break Generational Cycles).
بۆ نەتەوە بێ دەوڵەتەکان یان خاکە داگیرکراوەکان، ئەم شکاندنە چەند جار زەحمەت و پێویستە لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی داسەپاو، شێوازە نەرێنییەکانی نەەوەکان بەهێزتر دەکاتەوە، شێوازەکانی خۆی لە زەمەندا جێگیر دەکات، نەتەوەی بێ دەوڵەت، بێوەرییە لە سیستەمی پەروەردە و…. کۆی ئەم خەسار و دیاردەگەلە، “فرەکەڵەکەبوون” بەرهەمدەهێنێت و دواجار، دیسانەوە نەتەوەی بێ دەوڵەت و داگیرکراو پاڵ بێوەدەنێت بۆ لە ئامێز گرتنی ڕابڕدوو و هەمان شێوازگەلێک کە لە کۆنەوە، خولقێنەری نەهامەتی و چەرمەسەری ئێستا و ئێرەیی بووگن.
بۆ دەربازبوون لە “خولانەوە نێو بازنەدا”، پێویستە شێوازی نەوەکان و خولەکانی وەچەکان، بشکێندرێن….
