چاوەڕوانی بۆ گۆدۆ
ولادیمێرو ستراگۆن گفتوگۆیەکی دوورو درێژیان هەیەو چاوەڕێی هاتنی گۆدۆی مەڕمووزن و بەردەوام هەواڵ بڵاو دەکەنەوە گۆدۆ دێت، گۆدۆ ها بە ڕێگاوە، با چاوەڕێی گۆدۆ بین بەڵام گۆدۆ هەرگیز نایەت. ئەوان چاویان بە لاکی و پۆتزۆ دەکەوێت، باسی بەسەرهات و بەوبەختی خۆیان دەکەن، تەنانەت بیر لە خۆخنکاندنیش دەکەنەوە بەڵام هەر چاوەڕوانن گۆدۆ بێت، هیواو واتاش درووست دەکەن لە پێناو گریمانەیەکی زۆر لاواز، نەجیبیش دەنوێنن تا ئەو شوێنەی لە هەبوونی بێهۆی خۆیان سەرکەون.
ولادیمێرو ستراگۆن، بۆ خۆیشیان، وەهمی ناسینی گۆدۆیان هەیە، یادەوەرییان ناتەواوە، نزایش دەکەن، دەپاڕێنەوە لە کائینات بۆ هاتنی گۆدۆ بەڵام هیچ ناکەن، “هیچ کارێک بۆ کردن”، ئێواران کاتی ڕۆژئاوابوون ئێژن ئیتر ئێمڕۆ نایەت بەڵام بە دڵنیایی سبەی دێت، توندوتیژی، نەهامەت، سەرکوت، هەموو مەینەتێک دەبینن بەڵام هەر چاوەڕێی گۆدۆن و خۆیان بە نوێنەری هەموو مرۆڤ و هەموو مرۆڤایەتیش دەزانن، هاوڕێیەتی دەکەن، وەرزش ئەکەن، قسە ئەکەن، بەڵام هیچ ناکەن، یاری لارەڕێ بە ناوی هەنگاوی چالاکانە کە سات بە سات بەرەو تاریکی قووڵ، ڕێنوێنیان دەکات، ناتوان لە بەرپرسایەتی ئێخلاقی بەرپرسانەو بەویژدان، جا ونبوون لە پووچیداو….
لە چاوەڕوانی گۆدۆدا…..
Waiting for Godot
