کوردی- فارسی
ڕاسپۆتینەکان
ڕاسپۆتینەکان لە سیاسەتدا ون نابن، بەڵکو لە فۆرمێکەوە بۆ فۆرمێکی تر دەگۆڕدرێن. خۆپەرستانە هەوڵدەدەن خۆیان بکەنە کەسی یەکەم، هەرگیز شایەنی ئەوە نەبوون کەسی یەکەم بن و هەمیشە لە ڕێگەی چڵکن و پیس و نائەخلاقی و ناڕێکخراوەوەیی بەدوایدا دەگەڕێن. ئەڵبەت لە دەسەڵات و پێگەی ڕێکخراوەیی خۆیان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە کەڵک وەردەگرن. ڕاسپۆتینەکان تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە و هەمیشە هەوڵ دەدەن هەموو ڕێکخراو و حزب و حکومەت بخەنە خزمەتی خۆیانەوە.
ڕاسپوتینەکان کە هەمیشە بوونیان هەبووە و هەمیشە کاریگەری وێرانکەر و خراپەیان لەسەر مێژوو هەبووە، خێڵی”خوێنڕشتنی سپی”ن، ڕکابەرەکانیان و هەرکەسێک بکەوێتە ململانێی تەماحەکانیانەوە پاکتاو دەکەنەوە، بەڵام زۆرتر بە ڕێگەگەلی جگە لە نەهێشتنی جەستەیی.؛
ڕاسپۆتینەکان لەناو ڕێکخراو و حیزب و حکومەتدا هۆگر و وەفادار و فیدایی بۆ خۆیان دروست دەکەن و تاقم ساز دەکەن و وەک مریشک بەکاریان دەهێنن.
مریشکەکانی ڕاسپوتین یان بۆ ڕاکێشان و تێر کردن بەکاردەهێنرێن، یان زەلیلکردن و ڕیسواکردنی هەر بیرکردنەوە و کردارێک کە بەرەنگارییان دەبێتەوە لە ڕێگەی چەواشەکاری و پڕوپاگەندەی نەرێنی و درۆی گەورەوە بۆ ئەوەی بەستێن دابنێن بۆ ئیرادەی ڕاسپوتین بۆ زاڵبوون.
ئەو ئەڵقەیانەی ڕاسپۆتین دروستی کردووە، دواجار سەرکردەکان و بیرکردنەوە و ئیرادە و بڕیارەکانیان کۆنترۆڵ دەکەن و هەموو شتێک دەخەنە بەردەستی ڕاسپۆتینەکان.
ڕاسپۆتینەکان تایبەتمەندییەکی گرینگی دیکەشیان هەیە: ڕێکخراو و حکومەت و حیزب لە ڕێبازی ڕاستەقینەی خۆیان لادەدەن؛ هەندێک جار بە مەبەست، هەندێک جار لبە نەزانی و هەندێک جار لەبەر بەرژەوەندی و تەماحی خۆیان، هەندێک جاریش بە هەر سێ هۆکارەکە؛ بۆئەوەی هەمیشە سەرکردایەتیی هەنووکەیی وەک لاواز و کێشەدار نیشان بدەن و زەمینەسازی بۆ سەرکردایەتی خۆیان و ئەو بازنە و تاقمەی کە دروستیان کردووە دابڕێژن.
ئەوان بە دەگمەن لەبەردەم خەڵکدا دەردەکەون، بەرپرسیاریەتی هیچ شکستێکی ڕێکخراوەیی قبووڵ ناکەن و هەمووان قوربانی دەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان و بازنەی خۆیان.
ڕاسپۆتینەکان هەمیشە پێیان وایە ئەوان سەرکردەی ڕاستەقینەن، ئەوانی تر ناشایستە و نەشیاون و لە ڕێگەی ئەڵقە و مریشکەکانیانەوە، نیشان دەدەن کە کۆت و قەبای سەرکردایەتی لە ڕاستیدا لەبەر ئەوانە.
دواجار، سازمان و حیزب و حکومەتێک کە دەکەویتە ژێر کۆنترۆڵی نەبینراوی ڕاسپۆتینەکان، دەڕووخێت، چارەنووسێکی هاوشێوەی تزارەکانی ڕووسیا و لە مێژووی نزیکی کەوتنەکان و کۆتاییەکان…
راسپوتین ها
راسپوتین ها در سیاست از بین نمی روند بلکە از صورتی بە صورت دیگر تغییر شکل می دهند. جاە طلبانە بە دنبال آن هستند کە خود را بە نفر اول تبدیل کنند، هرگز شایستگی نداشتەاند نفر اول باشند و همیشە از راه های کثیف و غیر اخلاقی و غیر سازمانی، بە دنبال آن هستند. البتە از قدرت و پست سازمانی خود برای رسیدن بە این هدف استفادە می کنند. راسپوتین ها تنها بە منافع خود فکر می کنند و همیشە در تلاش هستند تمام سازمان و حزب و حکومت را در خدمت خود قرار دهند.
راسپوتین ها کە همیشە وجود دارند و در تاریخ، همیشە، تاثیر ویرانگر و مخرب داشتەاند اهل “خونریزی سفید” هستند، رقیبان خود و هر کسی کە در مسیر جاەطلبی های آنان قرار بگیرد را حذف می کنند اما بیشتر بە روش هایی غیر از حذف فیزیکی؛
راسپوتین ها در درون سازمان و حزب و حکومت، برای خود وفادار می سازند، وفاداران را تبدیل بە فرقە می کنند و از آنها مانند مرغ استفادە می کنند.
مرغ های راسپوتین، یا برای تطمیع بەکار می روند، یا هر فکر و عملی را کە در برابر آنها مقاومت می کند از طریق بە اشتباە انداختن و تبلیغات منفی و دروغ بزرگ، تحقیر و رسوا می کنند تا زمینە را برای تسلط ارادە راسپوتین ها تثبیت کنند.
حلقەهایی کە راسپوتین ها می سازند در نهایت، رهبران و اندیشەها و ارادە و تصمیمات آنها را نیز کنترل می کند و همە چیز را در اختیار خود قرار می دهد.
راسپوتین ها یک ویژگی مهم دیگر نیز دارند: سازمان و حکومت و حزب را از مسیر حقیقی خود منحرف می کنند؛ گاهی بە عمد، گاهی از روی نادانی، و گاهی برای منافع و جاەطلبی های خودشان، گاهی هم بە هر سە دلیل؛ برای اینکە همیشە رهبری موجود را ضعیف و پریشان نشان دهند، و برای رهبری خود و حلقەای کە ساختەاند زمینە سازی کنند.
آنها کمتر در انظار عمومی ظاهر می شوند، مسوولیت هیچ شکست سازمانی را نمی پذیرند و همە را قربانی می کنند تا بە هدف خود و حلقە خود دست پیدا کنند.
راسپوتین ها همیشە بر این باورند کە رهبر واقعی آنها هستند، بقیە ناشایست هستند و از طریق حلقەها و مرغ های خود، نشان می دهند کە شنل و قبای رهبری در اصل، بە تن آنهاست.
در نهایت، سازمان و حزب و حکومتی کە در کنترل نامریی راسپوتین ها قرار می گیرد سقوط خواهد کرد، سرنوشتی مشابە تزارها در روسیە و و در تاریخ نزدیک افتادن ها و پایان ها….