گرینگی پێکهێنانی کۆمەڵگای هاوتەریب لە ڕۆژهەڵات
ژیان بە پێی یاساو نەریتی کوردستانی،
پەروەردەی نەتەوەیی کوردی،
ملکەچنەبوون بەرانبەر ئاسیمیلاسیۆنی ناوەندگەرای ئێرانی،
جودابوونەوەی ناسنامەو شوناسی کوردستانی لە شوناس و ناسنامەی ئێرانی،
پێکهێنانی ڕێسای جیاوازی یاسایی، کولتووری، کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی،
پێکهاتنی وێژمانی جیاوازو لۆژێکی وێژمانیی جیاوازو ڕێکخستنی گوتاری جیاواز،
یەکخستنی ناوچە لاوازەکانی بەرخۆدان(جوگرافیایی و پێکهاتەیی وەکوو زاراوەو ناوچەو ئایینزاو ئایدیۆلۆژی و چینایەتی)،
تەکمیلبوونی سنووری خودی کوردستانی و ئەویدی ئێرانی(دەسەڵاتی سەخت و هێزی نەرم)،
دروستبوونی توانستی بزاوتی سەرتاسەری نەتەوەیی لە جوگرافیای ڕۆژهەڵات،
شەرعییەت داماڵین لە گشتییەتی دەسەڵاتی ئێرانی بە وێژمان و پراتیکی گشتگیری کوردستانی،
پێکهاتنی کۆمەڵگای سەربەخۆی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، مێدیایی، دەروونی و ئابووری کوردی وێڕای هێزی سیاسی داسەپاو،
ڕزگاربوون لە بەها و پلەبەندییە ڕێکخراوییەکانی ئێرانی،
دروستبوونی جیهانێکی نەتەوەیی کوردستانی کە بە مێتۆدێکی تەواو جیاواز، سازماندراوەو کاردانەوەی دەسەڵاتی داگیرکەر، گەیشتووتە کەمترین ئاستی کارامەیی و کارتێکەری خۆی.
کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات ئەگەرچی لە قۆناغ و زەمەنی بەڕێکەوت، نیشانەگەلی کۆمەڵگایەکی هاوتەریبی نمایشت کردووەو لە بڕێک تەوەرەکاندا، بە دامەزراوەییبوونیشی تێدا دەبینرێ، بەڵام هێشتا نەگەیشتووە بە قۆناغی سیستەمیی کۆمەڵگای هاوتەریب و پێویستە، بە پلان و بەرنامە، بەرەو ئەوە بڕوات.
کۆمەڵگای هاوتەریب یەکێکە لە بنەما هەرە گرینگەکانی ڕەوتی “نەتەوە- دەولەت سازی” کە لە خوارەوە بۆ سەرەوە، ئەندازیاری خشت بە خشت دەکات و هێدی هێدی جێگە بە دەسەڵاتی داگیرکەر، لێژ دەکات.
بڕوانە بۆ:
Parallel Society
گرینگی پێکهێنانی کۆمەڵگای هاوتەریب لە ڕۆژهەڵات
December 9, 2023
One Min Read
157
Views