ئێران؛ بەرەو داڕمانی سوورریاڵ
یەک: کەمبوونەوەی بەهای ستراتیژیکی ئامێرەکانی هەڕەشە:
بەردەوامی بەکارهێنانی ئامێرەکانی هاوتەریب، وەک داخستنی گەرووی هورمز، یان هێرشی دڕۆنی و هاژەک، ڕکابەرە ناوچەیی و جیهانییەکانی بەرەو ئەوە بردووە کە لە ڕێگەی دروستکردنی ژێرخانی بەدیل، داڕشتنەوەی سیستەم، و بەهێزکردنەوەی بەرپێگری، ئەم هەڕەشانە لە ڕووی پێکهاتەییەوە پووچەڵ بکەنەوە.
دوو: سروشتی ئامرازیی هاوپەیمانییەکانی ئێران:
ڕووسیا و چین، ئێران تەنیا وەک کێشی هاوسەنگی و ئامرازێک بۆ خاڵیکردنەوەی وزەی ڕکابەر سەیر دەکەن، نەک وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژیک بەپێی پەیماننامەی بەرگریی یەکتر.
سێ: خۆگونجاندن، گەشەی بەرگری، ناهاوسەنگی:
ئەو هێزانەی پشت بە سەرمایە و تێکنۆلۆژی دەبەستن، خێراتر تاکتیکە ناهاوسەنگەکان بێکاریگەر دەکەن و تێچووی خۆنۆژەنکردنەوە بۆ ئەکتەری لاوازتر یانی ئێران سەرسوڕهێنەر دەکەن.
چوار: جیاکردنەوەی سەرکەوتنی تاکتیکی لە شکستی ستراتیژیک:
زەبروەشاندن و زیانەکانی بەشەکی، لە غیابی توانای داڕشتنی “نەزمی دوای جەنگ”، بە کردەوە بەستێن دەخولقێنێت بۆ شکستی پێکهاتەیی لە درێژخایەندا.
پەنج: خنکاندنی دارایی لە ڕێگەی درێژەپێدانی گەمارۆ کلاسیکەکان و گەمارۆی دراوە دیجیتاڵییەکان:
سزای گشتگیر لەسەر ئامرازەکانی ئابووری فیزیکی و نەختینەیی مۆدێرن و دیجیتاڵ، توانای دەستێوەردان لە بازاڕی دراو و دابینکردنی تێچوونە گرنگەکانی پێکهاتەکە بە تەواوی ئیفلیج دەکات.
شەش: کەڵەکەبوونی مەزنەقەیرانەکانی ناوخۆ و دابڕانی کۆمەڵایەتی:
بەردەوامبوونی ناترازی ژینگەیی، ناترازی وزە، قەیرانی ئاو و بەردەوامی سەرکوتکردن، بە لەناوبردنی چینی مامناوەند و قەیرانی شەرعییەت، توانای حاکمییەت بۆ بەرهەمهێنانەوەی دەسەڵاتی ناوخۆیی لەناو دەبات.
حەوت: ئەتۆمی بوون وەک خێراکەری داڕمان:
چەکی ئەتۆمی لەبری ئەوەی بەرپێگری دروست بکات، پرۆسەی داڕمان خێراتر دەکات بەهۆی چالاکبوونی دەستبەجێی هەموو میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان، سزا وێرانکەرەکان و ئەگەری هێرشی یەکلاکەرەوە.
هەشت: هێرشی سەربازی وەرزی:
توانای ئابووری و ژێرخانی و دەروونی بە تەواوی بۆش دەکاتەوە و توانای بەرگەگرتنی نێوخۆیی دەڕووخێنێت.
ت.ب: ئەم چەمکە یەکەمجارە بەکار دەهێنرێت
Surreal Collapse
ت.ب دوو: بە گریمانەی بەردەوام بوونی دۆخی ئێستا و ئێرەیی
www.behzadkhoshhali.com


No Comment! Be the first one.