سیاسەت دژی پرسی نەتەوەیی
کاتێک سیاسەت لە ڕێبازی عەقڵانییەت و بەرپرسایەتی و کۆبەرژەوەندییە درێژخایەنەکان و خێری گشتی لادەدات و دەکەوێتە بۆسەی بەرژەوەندیی خۆپەرستانە، شەپڵەی ئایدیۆلۆژی، یان ناکۆکی پڕووکێنەر و بێ ئەنجام، پرسی بنەڕەتی وەک ناسنامەی نەتەوەیی بە ئاسانی دەکرێتە قوربانی یان پەراوێز دەخرێت و تا ئاستی گاڵتەجاڕی دادەلەنگێت.
ئایدیولۆژی، ناسنامەی نەتەوەیی دادەشکێنێ، چوارچێوەگەلی دۆگماتیک، جێگەی حەقیقەتی نەتەوەیی دەگرێتەوە، ناسنامەی نەتەوەیی بە شێوازی دڵخواز و سنووردار پێناسە دەکرێت، ئەکتەرە سیاسییە بەرژەوەندیخوازەکان هەوڵ دەدەن دەسەڵات بپارێزن و ئێمتیازی پێوەربگرن و خواستەکان بە هەستەکی بورووژێنن لە جیاتی چێ کردنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و یادەوەری بەکۆمەڵ و شوناسی هاوبەش، وزەی دیالۆگ و سیاسەت لە مشتومڕ و جەمسەرگیری بێ ئاکامدا خەرج دەکرێت، دەرفەتی هاوفکری لەوەی کە ئێمە کێین؟ و بۆچی؟ و چۆن؟ داهاتووی هاوبەشمان پێکبێنین؟ لەدەست دەچێت، پرسی شوناسی نەتەوەیی لەناو ژاوەژاوی بە ناو سیاسەتدا ون دەبێت، بڕیار و کاردانەوەکان دەبنە ڕووکەش و سۆزداری و پڕوپاگەندەیی، پرسی نەتەوەیی دەسڕدرێتەوە، قەڵشی نێوان نەوەکان دروست دەبێت، بێمتمانەیی کۆمەڵایەتی سەرهەڵدەدات، هەستی هاوبەشی سەر بەخۆیی کاڵ دەبێتەوە، پرسی نەتەوەیی دەبێتە کاڵای بازاڕ و دواجار دەرفەتی سەربەخۆیی نەتەوەیی وەک بەفرەکەی پارەکە دەتوێتەوە.
وێنە:
Vito Gaarin
سیاسەت دژی پرسی نەتەوەیی
November 20, 2026
One Min Read
65
Views

No Comment! Be the first one.