نۆتیفیکەیشێنی بەردەوامی نائەمنی
نۆتیفیکەیشێنی هەمیشەیی ژان
هەموومان ڕۆژانە بە چەندین جار، نۆتیفیکەیشێن دێت بۆمان و لە بازنەیەکی زەمەنی کورتدا سەیری مۆبایلەکەمان دەکەین کە لە کوێ هاتووە، کێ ناردوویە و بۆچی هاتووە و بەم جۆرە، چاوەڕوانییەکی ناخودئاگامان بۆ دروست بووە لە ئەگەری نائەمنی و ژان.
لێدانی بەردەوامی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و هەروەها گوشارەکانی نێوخۆی ڕۆژهەڵات لە چەشنی ئێعدام و دەسبەسەر کردن و هەواڵی ئەشکەنجە و ئازار بە تایبەت لەم قۆناغە هەنووکەییەدا ئەگەر لەم سۆنگەیەوە سەیر بکەین، وەک نۆتیفیکەیشێنێک ئەکات کە دەتوانین ناوی بنێین “نۆتیفیکەیشێنی بەردەوامی نائەمنی” و “نۆتیفیکەیشێنی هەمیشەیی ژان” کە ئامانجی سەرەکی، کارتێکەرییەکی دەروونییە بە مەبەستی ڕووخاندنی ڕەوانی بە پلەی یەکەم و بە پلەکانی دیکە تێکدانی توانستەکانی ڕێکخستن یان درێژەپێدان بە سەرکوتی سیستەماتیک….
ت.ب: ئەگەر بتوانین چۆن ڕووبەڕووی ببینەوە ئەم سێحرەشیان بەتاڵ دەکەینەوە.
ت.ب دوو: ئەوەی لە کاتی شەڕدا، مێدیاکان، یان هەواڵی هێرش بڵاو ناکەنەوە یان سنوورداری دەکەن جۆرێک بەرپێگری دەروونییە.
ت.ب سێ: پێویست ناکات بە بڵاوکردنەوەی بێ سنووری هەواڵەکان، ببین بە بەشێک لە ئامانجی دڵخوازی سیستەمێکی ڕووخاو کە “قدرت نمایی پوشالین” دەکات.


No Comment! Be the first one.