شەڕی ئامریکا و ئێسراییڵ بەرامبەر ئێران؛ لووتکەی ئەندازیاری پێچەوانە
ئامریکا و ئێسراییڵ، لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران، خەریکن لە ئاستێکی هەرەبەرزدا، بە “ستراتێژی ئەندازیاری پێچەوانە”، دەچنە پێشەوە، هەڕەشەکان دەکەن بە دەرفەت، و دەرفەتەکانیش بە قازانج. لە هەر شوێنێکیش، بزانن ڕێگا نییە بۆ “مهندسی معکوس”، هێزی ڕەق، بەکار دەهێنن. چۆن:
شەڕی درێژخایەن یان شەڕی فەرسایشی کە سەردەمانێک، دڵخوازی ئێران و بەشێک لە ستراتێژی بەرپێگری ئەم وڵاتە بوو، هەنووکە بووە بە بەڵای ڕووخێنەر بە سەر ئێرانەوە.
شەڕی ژێر ئاستانە کە دیسانەوە، حەزی ئێران بوو، ئێستا چیدیکە نەک تەنیا خێری ئێرانی تێدا نییە بەڵکوو “خاڵ پێکان”ی ئامریکا و تێکنۆلۆژی بالا، بەرامبەر بە هەر هاژەک یان دڕۆن یان بەلەمی خێرایەک، ئامانجێکی گرانبەهای ئێران دەپێکێت و تووشی خەساری گەورەتری دەکات.
لە دیپلۆماسی و دانوستاندنی درێژخایەن کە ئێرانییەکان، شانازیان پێوەدەکرد و لانیکەم دوو دەیە، جیهانیان، تووشی سەرەگێژە کردبوو، ئێستاکە نوقم بووگن لە دیپلۆماسی تویت و ئەم شاخ و ئەو شاخ کردنی تڕامپ و ئیدارەکەی.
لە پرسی گەرووی هورموز کە وەکوو “بمب اتمی هرمز” ناوزەدیان کردبوو و سەرکەوتنی کورتخایەنیان لە ئاڵۆز کردنی ئابووری جیهانی، دەستەبەر کرد، هەنووکە ڕووبەڕووی کاردانەوەی نێونەتەوەیی بوونەتەوە و هێدی هێدی، بازاڕەکان بەرەوە سەقامگیری دەڕۆن و کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی دژ بە ئێران، خەریکە دەگرسێت.
باجگیری یۆڕانیۆمیش کە دوای شەڕی یەکەم، بە مێدیایی کرایەوە کە خەسارەتی نەدیوە، ئێستا مەشرووعترین بیانوویە بۆ ئامریکا و ئێسراییڵ کە جیهان، لە مەترسیدایە، هەروەها پرسی پەیوەندیدار بە چەکی ئەتۆمی کە بووە بە سەرەخۆرە.
لە پرسی پەیوەندیدار بە هێزی پڕۆکسیش کە ڕۆژگارانێک، هێزی سەرەکی ئێران بۆ کۆنترۆڵی ناوچەکە بوو، لە لوبنان بە هێزی ڕەقی ئێسراییڵ و بەهێزکردنی دەوڵەتی یاسا، لە سووریا بە گۆڕینی ڕژێم، لە عێراق بە کۆنترۆڵی سیاسی و ئەمنی، و لە یەمەن، بە هێرشی عاسمانی و گەمارۆ، بەرەو چارەسەری ڕێگە دەکات.
هەروەها بە پێدانی ئیمتیاز و دابەزاندنی “تعرفە” و لێخۆشبوونی سزاکان، چین و ئورووپا و ڕووسیا، ڕازی دەکات و تێچووی پشتگیریکردن لە ئێران، ئەوەندە دەباتە سەر کە چیدیکە، ئەم وڵاتانەش، دوور بکەونەوە لە سەرئێشەی ئێران و بیر لە بەڕژەوەندی بالای خۆیان بکەنەوە.
هەروەها قووڵکردنەوەی ناکۆکی و ململانێی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچە، بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی، کە سەردەمانێک، شوێنی دەورلێدانەوەی سزاکانی داسەپاو بە سەر ئێراندا بوون، لە چوارچێوەی ستراتێژی ئەندازیاری پێچەوانە، دەتوانرێت خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
دەمێنێتەوە ستراتێژی شەڕی ناهاوسەنگی ڕەقی ئێران کە دوای شەڕی چل ڕۆژە و ئاگربەست، خەریکە کاری بۆ دەکرێت و پێدەچێت، شەڕی دواتر، نموونەیەکی ئەندازیاری پێچەوانەکراو بێت لە شەڕی ناهاوسەنگ بەرامبەر بە ئێران بە ناڕەزایەتی نێوخۆیی و “شەڕی سلوولی” و تێرۆر و “شەڕ لە سنووری قەڵشەکان (گوسەلەکان)”.
پەیوەندیدار بە پرسی کوردستانی و ئەو شەڕە گریمانەییە، کورد، پێویستە خۆی بکات بە بەشێک لەو ئەندازیارییە و بێتە پازێڵی سەرەکی شەڕی نوێی ناهاوسەنگی ئەندازیاری کراو.


No Comment! Be the first one.