پارێزگاریی زێدەڕۆیانە و بزووتنەوەی سیاسی بەساڵاچوو
ناوی ئەم وێنەیە، “پارێزگاریی زێدەڕۆیانە”یە.
کاتێک سیستەم یان بزووتنەوەیەک، پیر دەبێت تووشی ڕەقەوبوونی پێکهاتەیی، وەستانی ڕێکخراوەیی، بێتوانایی لە خۆنۆژەن کردنەوە، کاردانەوەی پاسیڤ، گوێ قورس بوونی سازمانی، کەم بینا بوون بە نیسبەت دەرەوەی خۆی، دەمارگرژی، خۆچەسپاندن بە ئامرازە کۆنەکان، جێگۆڕکێی ستراتێژی و تاکتیک، پاتریمۆنیاڵیسم، گیرۆدە بوونی نێوخۆیی بە تاقم و بەڕژەوەندی سازمانی نافەرمی، ڕەخنەهەڵناگری، مامەڵە کردن لە سەر ئارمان، چەقبەستوویی سووڕی بژاردەکان، بیانوو و پاساو، و بە گشتی بەستەڵەکی ڕێکخراوەیی دەبێتەوە، دابڕانی نەسڵی تێدا ئاشکرا دەبێت، ڕێژەی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ڕێبەری تێیدا نزیک دەبێتەوە لە سیفر، بەرهەڵستکاری زێدەڕۆ پیرۆز دەکرێت و مانەوە لە جیاتی جووڵە، دەبێتە بەها.
ئەگەرچی پێویستە لەسەر پیربوونی سازمانی و پەککەوتوویی ڕێکخراوەیی، بە وردی و بە پێی تیۆر و زانست، بە تیشک خستنە سەر بزووتنەوەی سیاسی و هێزی سیاسی ڕۆژهەڵات، بە وردی کار بکرێت و پیشان بدرێت کە چۆناوچۆنە بەم هۆکارە کە یەکێکە لە هۆکارەکانی چەقبەستوویی و بەلاڕێدا بردنی بزافی ڕۆژهەڵات و هەڵە یەک لە دوای یەکەکان، بەڵام مەبەستی سەرەکی ئەم یادداشتە، پێناسە کردنی سەرەتایی نیشانەگەلی “پارێزگاریی زێدەڕۆیانە”یە.
کاتێک بزووتنەوەیەکی سیاسی، پیر دەبێت لانیکەم چەند مێکانیزمی پێکهاتەیی تێیدا خۆی ئاشکرا دەکات:
ڕێبەریی هەست دەکات هەموو سەرمایەکەی، ئەو وردە سەرمایەیە کە هەنووکە هەیەتی و پێویستە، هەمان سەرمایە و سامانە بپارێزێ،
تەنیا پێویستە پارێزگاریی لە سامانی ئێستا و ئێرە بکات،
پاریزگاریی لە سازمانی هەبوو، جێگای بەدواداچوون و هەوڵ دان بۆ ئامانجی پێکهاتن دەگرێتەوە،
لادان لە ئامانجی سەرەکی هێدی هێدی سەرهەڵدەدات،
دزە لە سازمان، ڕێگەپێدراو دەبێت،
چاوەکان بە نیسبەت واقیعەکانی دەرەوەی سازمان، کەم بینا دەبێت،
لەغاوی ئایدیۆلۆژیک، دەبێتە لەمپەری جووڵەی سازمان،
هێزی ناکارامەی نێوخۆی سازمان و سازمانی نافەرمی دەبێته دەمڕاست و بریاردەر تەنیا بۆ مانەوە،
وەفاداری بە سازمان، جێگای خۆی دەدات بە دەمارگیری تاک و تاقم،
ڕیسک هەڵگری دەبێتە بڤە،
پاتریمۆناڵیسم و باوک سالاری، وەک بەهای باڵا دەنرخێندرێت،
و دمەک سالاری و جووزەلەسالاری، دەبێتە ستراتیژی مێدیایی و پیاهەڵدان.
لە ئەنجامی بەدامەزراویی بوونی دیاردەی “پارێزگاریی زێدەڕۆیانە”، بزووتنەوی سیاسی بەساڵاچوو و بکەرایەتی سیاسی، لە جیاتی ئەوەی وەک ئامێری گەشە و گۆڕان و بەرەوپێش چوون، کە ئەرک و ئامانجی دامەزراندنی بووە دەرکەوێت و هەڵسووکەوت بکات دەبێتە قەڵایەکی بەرگری بۆ لانیکەمی سامان کە هەموو تەقالاکەی، پاراستنی پێکهاتەی هەبوو، ڕیسک ناهەڵگری، و بخۆ و مەمرەی سیاسی دەبێت و هەموو دەرفەتەکان دەکات بە سووتماکی مۆمێکی لە ئاوابووندا….
Overprotection
پاریزگاریی زیدەڕۆیانە و بزووتنەوەی سیاسی پیر
October 4, 2026
2 Mins Read
78
Views

No Comment! Be the first one.