ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ سەربەخۆیی نەتەوەیی و ڕەتکردنەوەی ئێنتگراسیۆنی دیموکراتیک بە ڕوانین بۆ خۆئۆریەنتاڵیسم
لە ئەدەبیاتی سیاسی پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، گوتارێک بە ناوی “ئێنتگراسیۆنی دێمۆکڕاتیک” بانگەشەی بۆ دەکرێت کە ناوەکی ئەو گوتارە لەسەر سێ گەڵاڵە دامەزراوە:
یەکەم: پرسی کورد لە ئێران، لە سەرووی هەموو شتێکەوە، دەرئەنجامی “نەبوونی دیموکراسی”یە لە ناوەنددا؛
دووهەم: چارەسەرەکەی بریتییە لە دیموکراتیزەکردنی ناوەند و تێکەڵکردنی کۆمەڵگەی کوردی بە نەزمی سیاسی نوێی ئێراندا؛
سێهەم: داوای حاکمییەتی سەرزەمینی و سەربەخۆیی، داواکارییەکی مەترسیدار و بەسەرچووە یان بەربەستێکە لەبەردەم دیموکراسیدا.
لە ڕوانگەی خۆئۆریەنتاڵیسمەوە، ئەم گوتارە لەسەر ئەو گریمانانە دامەزراوە کە دژ بە لۆژیکی ڕزگاریخوازانەیە و سەربەخۆیی نەتەوەیی مەرجێکی پێویستە، نەک بەربەست، بۆ ئازادی و دیموکراسی لە کوردستاندا.
چەمکی خۆئۆریەنتاڵیسمی ئێدوارد سەعید نیشانیدا کە “شەرق” لە گوتاری کۆلۆنیالیزمدا وەک ئۆبژەیەکە کە توانای خۆقەبڵاندنی نییە، نائەقڵانییە و پێویستی بە سەرپەرشتیکردن هەیە. چەمکی دەروونیکراوی ئەم بۆچوونە لە چەند نەریتێکەوە پەرەی سەندووە: “لەخۆ نامۆبوون” و “هۆشیاری کۆلۆنیالیزەکراو” لە فانۆن و میمی، “کۆلۆنیالیزمی زەین” لە ناندی، و “گوتاری وەرگیرا،” لە چاتێرجی دا، کە نیشان دەدات ناسیۆنالیزمی دژە کۆلۆنیالیزمیش زۆرجار لە ڕووی پۆلێنە کۆلۆنیالیزمەکانەوە بیردەکاتەوە، هەروەها باسکردنی دیرلیک لەبارەی “خۆئۆریەنتاڵیسم” کە تێیدا سوژەی ڕەسەن وێنەی ئۆرییەنتاڵیستی دەگرێتە خۆی بۆ پێناسەکردنی خۆی. هەروەها لێکۆڵینەوەکانی ئێران دەریانخستووە کە خودی ناسیۆنالیزمی ئێرانی لە کارلێک لەگەڵ تێڕوانینی ئۆریەنتاڵیستی ئەورووپایی و لە پێناو “پێناسەکردنەوەی ئێران وەک نەتەوەیەکی ئاریی و شارستانی” دروست بووە. دەرئەنجامی ئەم پرۆسەیە پلەبەندییەکە لە پەراوێزدا کە زمان و فەرهەنگ و نەریتە سیاسییە ناناوەندییەکان بە “لۆکاڵی”، “دواکەوتوو”، یان “دابەشکەر” دادەنرێت.
مەبەست لەم نووسینە نیشاندانی ئەوەیە کە گوتاری ئێنتگراسیۆن چ گریمانەیەک لە بارەی “ناوەند” و “پەراوێز” و “دەسەڵاتی سیاسی” کۆمەڵگەی کوردییەوە هەڵگرتووە.
داکۆکیکارانی ئێنتگراسیۆنی دیموکراتیک بە شێوەیەکی گشتی دەڵێن:
دانیشتوانی کورد لە ئێراندا پەرش و بڵاون، لە ڕووی زمانەوانی و مەزهەبییەوە فرەچەشنن و لە ڕووی جوگرافییەوە وابەستەن بە تۆڕە ئابوورییە ئێرانییەکان؛
هەلومەرجی ژیۆپۆلوتیکی ناوچەکە وا دەکات دانپێدانانی دەوڵەتی سەربەخۆ بەدوور بزانرێت و هەوڵدان بۆ ئەو کارە بە تێچووی زۆری مرۆیی دێت؛
دیموکراسی گشتگیر لە سەرانسەری ئێراندا هەم مافی تاکەکەسی و هەم مافی فەرهەنگی و زمانی بۆ کورد دەستەبەر دەکات و هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە نەتەوەییەکان ڕێگە بە گۆڕانکاری ڕاستەقینە دەدات؛
مافی چارەی خۆنووسین دەتوانرێت لە فۆرمێکی “ناوخۆیی”دا بەدی بهێنرێت، بەبێ جودابوونەوە.
ڕەتکردنەوە لە ڕوانگەی خۆئۆریەنتاڵیسم
یەکەم: گریمانەی “بێدەسەڵاتی”: ئەهلییەتی سیاسی گرێ دراوە بە ناوەندەوە
یەکەم گریمانەیەکی شاراوە لەم گوتارەدا ئەوەیە کە گۆڕانکاری سیاسی لە ناوەندەوە دێت و پەراوێز وەرگرەکەیەتی. لەم فۆرمولەکردنەدا کوردستان سوژەی مێژوو نییە، بەڵکوو “کێشەیەک”ە کە دوای دیموکراتیزەبوونی ناوەند چارەسەر دەبێت. ئه مه هه مان پێکهاته ی “سەرپەرشتی”یه که سه عید له گوتاری ڕۆژهه ڵاتناسیدا ده ستنیشانی کردووه ، بەو جیاوازییەوە کە ئێستا به زمانی دیموکراسی ده ڕدەبڕدرێت. دیموکراسی لەم گێڕانەوەیەدا “دیاری ناوەندە”، نەک بەرهەمی ئیرادە و ڕێکخستنی کۆمەڵگەی خۆجێیی.
سپیڤاک هۆشداری دەدات لەوەی کە نییەتی ڕزگاریخوازیش دەتوانێت بە “قسەکردن لەبری ئەو” ژێردەستە بێدەنگ بکات. ئەم هۆشدارییە داواکارییەکی بنەڕەتییە کە چوارچێوەی سیاسی کوردستان لەلایەن خودی پێکهاتەی کوردەوە دیاری بکرێت نەک لە ناوەندەوە پلانی بۆ دابنرێت.
دووەم: گریمانەی “هەڵە تێگەیشتن”: ئینکاری سروشتی پێکهاتەیی پەیوەندی ناوەند-پەراوێز
گوتاری ئێنتگراسیۆن بەزۆری پەیوەندی نێوان دەوڵەتی ئێران و کوردستان بۆ “هەڵاواردن”، “ڕێوەبەری لاواز”، یان “نەبوونی دیموکراسی” کورت دەکاتەوە. بەڵام تیۆری کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی گۆنزالێز کازانۆڤا و هیکتۆر پەیوەندیی پێکهاتەیی وەک فاکتەری سەرەکی دەبینێت: گەشەسەندنی ناوەند پەیوەستە بە دابەشکردنی نایەکسانی کار و پەراوێزخستنی پەراوێزەوە.
هەرچەندە ئەمە بابەتی مشتومڕە، تەنانەت بەبێ قبوڵکردنی تەواویش، بەڵام بەڵگە مێژووییەکان ئولگوویەکی دووبارەبووەوە پیشان دەدەن: سیاسەتی ئاسمیلەکردنی زمانی و فەرهەنگی لە سەردەمی ڕەزاشا، سەرکوتکردنی کۆماری کوردستان، وەڵامدانەوەی سەربازی بۆ داواکاری ئۆتۆنۆمی لە شۆڕشی ١٩٧٩ و دەرکردنی فەرمانی جیهاد دژی کوردستان لە گەلاوێژی ١٩٧٩دا. گرنگتر ساتەوەختی شۆڕش و لە نێو ئەو هێزانەی دووپات کرایەوە کە خۆیان بە دیموکراتیکیش ناودەبرد. بۆیە پرسیاری پێکهاتەیی ئەوەیە: بۆچی لە ساتەوەختی کرانەوەی سیاسی ناوەنددا دان بە داواکاری کورددا نەنرا؟
گوتاری ئێنتگراسیۆن وەڵامی ئەم پرسیارە ناداتەوە، چونکە وا گریمانە دەکات کە ڕیشەی کێشەکە لە شوێنێکی دیکەدایە.
سێیەم: پێچەوانەکردنەوەی سەراتییەکان: بزووتنەوەی نەتەوەیی وەک هێزی یارمەتیدەر
لەم گوتارەدا ئەولەوییەتی خەبات لە کوردستان هاوتا دەکرێت لەگەڵ ئەولەوییەتی ئۆپۆزیسیۆنی سەرتاسەری. بزووتنەوەی کورد لە بزووتنەوەیەک بۆ سەروەری و چارەی خۆنووسین دەگۆڕێت بۆ هێزێک بۆ ڕووخاندنی حکومەت یان دیموکراتیزەکردنی ناوەند. تێچووی مرۆیی و سیاسی ئەم ڕێبازە لە ئەستۆی کوردستاندایە، بەڵام دەرئەنجامەکەی، کە پێکهاتەی دەسەڵاتی دوای گواستنەوەیە، لە ناوەنددا دیاری دەکرێت. ئەم ئولگوویە لەلایەن چاتێرجی لە “گوتاری وەرگیراو”دا وەسف دەکرێت: کاتێک کە پەراوێز ئەولەوییەت و پۆلێنەکانی ناوەند قبووڵ دەکات، تەنانەت دژایەتییەکەی لە چوارچێوەی کارنامەی ناوەنددا پێناسە دەکرێت.
ئەزموونی هێزە ئێرانییەکان ئەوە نیشان دەدات کە یەکپارچەیی سەرزەمینی زۆرجار هێڵی سووری هاوبەشی ئەوانە؛ بۆیە هاوپەیمانییەک بەبێ گارانتی پێکهاتەیی بۆ مافی چارەی خۆنووسین، واتە دواخستنی تا دوای چەسپاندنی دەسەڵاتی نوێ.
چوارەم: بچووککردنەوەی پرسی نەتەوەیی بۆ مافە مەدەنی و فەرهەنگییەکان
ئەم گوتارە داخوازی “سەروەری” دەگۆڕێت بۆ داخوازی “ماف”: پەروەردەی زمانی دایکی یان تەنانەت خوێندن بە زمانی دایکی،
بودجەی پارێزگاکان،
یەکسانبوونی شارۆمەندی.
ئەم داواکاریانە ڕەوا و پێویستن، بەڵام جیاوازییان لەگەڵ دیاریکردنی چارەنووس، جیاوازییە لە چۆنایەتی دا. مافی هاووڵاتیبوون لە لایەن حکومەتەوە دەدرێت و دەتوانرێت لێی بسەندرێتەوە؛ بەڵام مافی چارەی خۆنووسین مافی بەکۆمەڵی نەتەوەکانە و پەیوەست نییە بە کەرەمی حکومەتەوە.
خۆئۆریەنتاڵیسم لێرەدا لە شێوەی “شەرمێون کردن” کاردەکات: وشەگەلێک وەک سەربەخۆیی و سەروەری بە “خێڵەکی”، “ناسیۆنالیستی” و “دژە دیموکراتیک” ناودەبات، لە کاتێکدا هەمان ئەم چەمکانە بۆ ئێران خۆبەخۆ و تەواون.
هەروەها نۆرمێکی دووانەی دروست کردووە و درێژە پێدەدات: ناسیۆنالیزمی ناوەندی “ناسیۆنالیزم” نییە و “نیشتمانپەروەری”یە، بەڵام ناسیۆنالیزمی پەراوێز “جوداییخوازی” ناودەبرێت و دەبوغزێت.
سەربەخۆیی نەتەوەیی لێرەدا مەرجی پێکهاتەیی عاملییەتی سیاسییە. تا ئەو کاتەی چوارچێوەی بڕیاردان بۆ زمان، سەرچاوە، ئاسایش و سنوورەکان لە دەستی حکومەتدایە، دیموکراسی لە کوردستان لە باشترین حاڵەتدا “دیموکراسییەکی مەرجدار”ە:
مەرجدارە بە ڕەزامەندی زۆرینەی چوارچێوەی ئێران.
لە قەوارەی ئێرانیدا کورد کەمینەیەکی دیمۆگرافیکە و لە هەر دەنگدانێکی گشتیدا، پرسەکانی پەیوەست بە سەروەریی بەکۆمەڵ لە بنەڕەتدا ملکەچی “بالادەستی زۆرینە”ن. بەم شێوەیە دیموکراسی بە مانای “حوکمڕانی زۆرینەی ئێرانی” لە ململانێی پێکهاتەییدایە لەگەڵ مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەی کورددا دژوازی پێکهاتەییان دەبێت.
لە بەراوردکردنی دوو خوێندنەوەکەدا، جیاوازییەکان لە چەند پێکهاتەیەکدایە دەبینرێن:
گوتاری ئێنتگراسیۆن کێشەکە بە نەبوونی دیموکراسی و هەڵاواردن لە ناوەنددا پێناسە دەکات، لە کاتێکدا خوێندنەوەی سەربەخۆیی نەتەوەیی وەک ئینکارییەکی سیستەماتیک لە سەروەری نەتەوەیی و پێکهاتەیەکی نایەکسانی ناوەند-دەوروبەری دەبینرێت؛
گوتاری ئێنتگراسیۆن سەرچاوەی گۆڕانکاری وەک دیموکراتیزە کردن یان گۆڕینی ناوەند دەبینێت، بەڵام خوێندنەوەی سەربەخۆخوازانە لە ڕێکخستن و ئیرادەی سیاسی خودی کۆمەڵگەی کوردیدا بەدوایدا دەگەڕێت؛
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ دیموکراسیدا، ئێنتگراسیۆن بە دیارییەک لە ناوەندەوە بۆ پەراوێز دەزانێت، لە کاتێکدا خوێندنەوەی پێچەوانە وەک ئەوەی لە مومارەسەی سەروەری ناوخۆییەوە سەرچاوەی گرتووە، دەیبینێت؛
و لە کۆتاییدا ئێنتگراسیۆن، سەربەخۆیی بە بەربەستێک لە بەردەم دیموکراسی و هەڕەشەیەک بۆ سەری دەزانێت، بەڵام خوێندنەوەی سەربەخۆیی ئاڕاستەکراو وەک مەرجێک بۆ دەزگای سیاسی و دەستەبەرکردنی مافەکان دەیبینێت.
چەند خاڵێک
یەک. کاتێک دەوترێت سەربەخۆیی ڕووبەڕووی دژایەتیی زلهێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەبێتەوە، وەڵامەکە ئەوەیە کە ئەمە لێکۆڵینەوەی ئیمکانات و مشتومڕێکی ستراتیژیکە نەک ڕەوایەتیی پرەنسیپەکە.
بەڵام ئێنتگراسیۆن، سەربەخۆیی نەک هەر بە مەحاڵ بەڵکوو بە ناشەرعیش دەزانێت، بەمەش دەست بەسەر خودی مافی هەڵبژاردندا دەگیرێت.
دوو. سەربەخۆیی بەبێ میکانیزمێکی دیموکراسی ناوخۆیی، ڕزگاری نییە؛ بەڵام دەرئەنجامەکەی ئینکاری مافی چارەی خۆنووسین نییە، بەڵکوو پێویستی بەدامەزراوەییکردنی دیموکراسییە لە خودی کوردستاندا.
سێ. بە تێڕوانین لە جیاوازی نێوان چارەی خۆنووسینی ناوخۆیی و دەرەکی، “ئێنتگراسیۆن” واتە سڕینەوەی پرەنسیپی مافی چارەی خۆنووسین لە ئەجێندا و ڕەتکردنەوەی مافی جودابوونەوە، و چارەسەری ئێنتگراسیۆن، کە هەر لەسەرەتاوە دان بە مافی هاتنە دەرەوە بۆ نەتەوە ناس ناکات، و لەسەر بنەمای ڕەزامەندی ناوەند دەمێنێتەوە.
چوار. بە گریمانەکردنی مۆدێلی ئێنتگراسیۆن، پرسی مافی دەستەجەمعی نەتەوەی کورد بێ وەڵام دەمێنێتەوە.
گوتاری ئێنتگراسیۆنی دیموکراتیک لە چەند ڕووەوە لەگەڵ لۆژیکی ڕزگاریخوازانەدا ناگونجێت:
عاملییەتی سیاسی تەسلیمی ناوەند دەکات،
پرسی پێکهاتەیی حاکمییەت کورت دەکاتەوە بۆ نەبوونی دیموکراسی،
مافی بەکۆمەڵ دەگۆڕێت بۆ مافی هاووڵاتیبوون،
سەربەخۆیی بە ناشەرعی دەزانێت.
هەمان پێکهاتەی ئەمینداری بەرهەم دەهێننەوە.
دیموکراسی سەقامگیر لە کوردستان لە مومارەسەی سەروەری لەلایەن خودی کۆمەڵگەی کوردەوە سەرچاوە دەگرێت نەک لە گەمەی دیموکراسی و ئەوەتر لە گۆڕەپانی تاران….
Self-Orientalism
سەرچاوە:
Said, Edward. (1978). Orientalism. New York: Pantheon.
Fanon, Frantz. (1967). Black Skin, White Masks. (C. L. Markmann, Trans.). New York: Grove Press.
Fanon, Frantz. (1963). The Wretched of the Earth. (C. Farrington, Trans.). New York: Grove Press.
Memmi, Albert. (1965). The Colonizer and the Colonized. (H. Greenfeld, Trans.). New York: Orion Press.
Nandy, Ashis. (1983). The Intimate Enemy: Loss and Recovery of Self under Colonialism. Delhi: Oxford University Press.
Chatterjee, Partha. (1986). Nationalist Thought and the Colonial World: A Derivative Discourse. London: Zed Books.
Dirlik, Arif. (1996). “Chinese History and the Question of Orientalism.” History and Theory, 35(4), 96–118.
Spivak, Gayatri Chakravorty. (1988). “Can the Subaltern Speak?” In C. Nelson & L. Grossberg (Eds.), Marxism and the Interpretation of Culture (pp. 271–313). Macmillan.
González Casanova, Pablo. (1965). “Internal Colonialism and National Development.” Studies in Comparative International Development, 1(4), 27–37.
Hechter, Michael. (1975). Internal Colonialism: The Celtic Fringe in British National Development. University of California Press.
Hassanpour, Amir. (1992). Nationalism and Language in Kurdistan, 1918–1985. San Francisco: Mellen Research University Press.
van Bruinessen, Martin. (1992). Agha, Shaikh and State: The Social and Political Structures of Kurdistan. London: Zed Books.
Tavakoli-Targhi, Mohamad. (2001). Refashioning Iran: Orientalism, Occidentalism and Historiography. Basingstoke: Palgrave.
Zia-Ebrahimi, Reza. (2016). The Emergence of Iranian Nationalism: Race and the Politics of Dislocation. New York: Columbia University Press.
Cassese, Antonio. (1995). Self-Determination of Peoples: A Legal Reappraisal. Cambridge University Press.

No Comment! Be the first one.