برووکس لێرە بوو
فیلمی “ڕزگاری لە شاوشێنگ”م دوای نزیک بیست ساڵ، دووجارە چاولێکرد و بە پێچەوانەی یەکەم جار، کە لەوانەیە هەموومان، تووشی سێحری مۆرگان فڕیمەن و تیم ڕابینز بووین، ئەم کەڕەتە، سەرنجم بۆ لای بڕووکس (جەیمز ویتمۆر) ڕاکێشرا؛ پەنجا ساڵ زیندان، هەوڵدان بۆ ڕزگار نەبوون، ڕزگار بوونی زۆرەملی، ڕانەهاتن بە ئازادی، و دواجار خۆکوژی و ئەو ڕستەیەی لەسەر دیواری ژوورەکەی نووسیبووی: برووکس لێرە بوو.
شایەت سەیر نەبێ ئەگەر بە ئیلهام وەرگرتن لە بڕووکس، وا بیر بکەمەوە کە ئێرانی بوون بۆ مرۆڤی خۆ بە “کُرد ایرانی” یان “ایرانی کُرد”زانیش، وەها بە ئێرانیبوون و قەفەسی ئێران، ڕاهاتبێت و لە مێنتاڵیتەیدا بە دەروونی کرابێتەوە، یان خود لە ترسی ئازادی، دواجار ڕابکێشرێتەوە بەرەو ئێرانەکەی و ئێرانیبوونەکەی و هەموو تەقالای خۆی بدات نەوەک لە ئێران وەدەربنرێت یان “ئاخر لێرە خۆشمیان ئەویت” و لەوانەشە ئەگەر شتی وای بەسەر بێنن، تاقەت نەهێنێت و پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، لەسەر دیواری ماڵەکەی بنووسێت:
ئێرانییەک لیرە بوو….
شموولی پارچەکانی دیکەیش دەکات….

No Comment! Be the first one.