حەکایەت
سەبارەت بە دێمۆکڕاتیزە کردنی ئێران و “بارباپاپای ئێرانی”
یادی بەخێر ئاغای حیسامی -نازانم لە ژیاندا ماون یان نا- مامۆستای زانستمان بوو، هەر کات لە پرسیارێک تێنەدەگەیشت یان پرسیارەکە بۆ تێگەیشتن نەدەبوو یان پرسیارەکە بێ سەرەوبەرە بوو بە بەردەنگی دەگوت: بڕەپیتان.
وشەی “Repeat”ی فارساندبوو.
جا پێموابێت ئەگەر پرسیاری “دێمۆکڕاتیزە کردنی ئێران”مان لە جەنابیان بکردایەت دەیفەرموو:
بدمۆکڕاتیزان، ئەڵبەت بە ڕ هەرە قەڵەو😎
جا کورد بە نیسبەت حاکمییەتی ئێرانی -تاک، حکوومەت یان بەناو ئۆپۆزیسیۆن- لەگەڵ بوونەوەرگەلێکدا ڕووبەڕووین کە هیچ پرەنسیپێکیان نییە و “بارباپاپای ئێرانی”، هەر تاوێک، فۆرم و ڕواڵەتێک دەگرێتە خۆی بۆ داشاردنی کرم و ماری چەندین سەدە پەنگخواردووی ناخ و هەناوی؛ “خوش خط و خال” بەڵام ژەهراوی.
ت.ب. بارباپاپا کارتۆنێک بوو کە تێیدا بنەماڵە بە پێی پێویست، ڕواڵەتیان بە ئان و سات دەگۆڕی. بارباپاپا وانە بوو بۆ ژیان بەڵام ئەوەی ئێرانی بە “فریوی پێکهاتەیی” لە پێناو “گربە ایرانی” و ئەڵبەت “ژان”….


No Comment! Be the first one.