داڕمان؛ لێکدانەوەی ئێران ۱٤۰٥ بە پێی چوار پاڕامێتری تورچین
ئاماژە
تورچین لە کتێبی “ئۆڵتراکۆمەڵگا” وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە کە چۆن دە هەزار ساڵ شەڕ، جیهانی گەشەدارتر و لێکنزیکتر کردووتەوە. نووسەر لەم کتێبەدا وەک زانایەکی ئاڵۆزی و پیچیدەگی، بە پشتبەستن بە کلیودینامیکز، تیشک دەخاتە سەر مێژووی جیهان و سووڕێک پێناسە دەکات و لە چوارچێوەی مۆدێلکەیدا، وێنایەک بۆ مێژوو دەکات و بڕێک نموونە لە وڵاتان دێنێتەوە.
ئەگەرچی لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە میسر و بەهاری عەرەبی، زۆرتر دەکۆڵێتەوە بەڵام ئەگەر ئەبسترەیەک بکەین لە مۆدێلەکەی لە ئابووریدا، لەوانەیە بتوانین وا گریمانە بکەین کە لە چوارچێوەی ئەم مۆدێلەدا، ئەگەر باسی ئێرانی ۱٤۰٥ بکردایەت چۆن بۆی دەڕوانی. لەم نووسینەدا ئاماژە دەکرێت بە چوار بابەت بە پشتبەستن بە ڕوانین و مۆدێلی نووسەر لە کتێبی ئۆڵتراکۆمەڵگا.
یەک. هەژاری خەڵک یان پێچەوانەی سامان
تورچین دەڵێت یەکەم نیشانەی قۆناغی داڕمان کاتێکە کە داهاتی ڕاستەقینەی چینی خوارەوە داڕمێت.
لە ئێران ١٤٠٥:
هەڵاوسانی ساڵانە نزیکە لە سەدا ٦٦ و هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ نزیکەی لەسەدا ٨٨ مەزەندە کراوە.
لە ۱۹ پارێزگادا پێوەرەکانی فەلاکەت ۱۰۰ی تێپەڕاندووە.
ڕیاڵ لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی نیوەی بەهای خۆی لەدەستداوە و سەبەتەی خۆراکیش گەیشتووەتە ۱۳٤ لە سەد.
بە پێی خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نێوان ٣.٥ بۆ ٤.١ میلیۆن ئێرانی کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری و لە سەدا ٥٠ی دامەزراندن لە مەترسیدایە.
حکومەت نەیتوانیوە مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا بدات و چیدیکە مامەڵەی دارایی-ئەخلاقی حکومەت لەگەڵ خەڵکدا تێکچووە.
واتە:
پەمپی سەروەت و سامان لە ئێران بە پێچەوانەوە کاردەکات و لەبری ئەوەی ڕانتی نەوت بەرەو خوارەوە ڕوو بە خەڵک بسووڕێت، حکومەت هەوڵی مانەوەی خۆی دەدات و تەنیا تێچووەکانی مانەوەی خۆی بۆ جەستەی کۆمەڵگا دەگوازێتەوە.
دوو. بەرهەمهێنانی زیادەی نوخبەکان
ڕێژەی بێکاری لە نێو گەنجانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ نزیکەی ٢٠% و لە ژنانی گەنجیش دەگاتە ٣٢%.
نزیکەی نیوەی ئەو گەنجە بێکارانە خوێندنی زانکۆیان هەیە.
هەڵهاتنی مێشکەکان ساڵانە نزیکەی ١٥٠ ملیار دۆلاری بۆ ئێران تێدەچێت.
واتە:
ملیۆنان دەرچووی زانکۆی دوور خراوە، ئاسانسۆڕی کۆمەڵایەتی شکاو، تۆڕێکی داخراوی ڕانتیێەر.
سێ. تەندروستی دارایی حکومەت و کێبڕکێی نێوان نوخبە
ئابووری لە ساڵی ١٤٠٥دا بە ڕێژەی ٥.٤ بۆ ٦.١% بچووک دەبێتەوە.
نزیکەی ٧٥٠ هەزار بۆ یەک ملیۆن هەلی کار لەدەستچووە یان لەدەست دەچێت.
واتە:
ئەمە هەمان ئەو ساتەیە کە خواستی نوخبە، توانای دارایی حکومەت تێدەپەڕێنێت و کێبڕکێی ناو خەیمە دەست پێدەکات.
چوار. توانستی بەسیجی جەماوەری
لەسەر بنەمای مۆدێلی تورچین، ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ۱۳۹٦، ۱۳۹٨، ۱٤۰۱ و ۱٤۰٤، “تەقینەوەکانی پێش ڕادیکاڵ”ن.
بەپێی ڕوانگە و مۆدێلی تورچین، ئەم دۆخە واژۆی فازی داڕمانی تەواوەتییە و وەها تێکەڵەیەک لەو شێوەیە لە پەنجەرەیەکی کاتیی زۆر سنوورداردا دەبێتە هۆی پچڕانی سیاسی.
بەپێی ئەم مۆدێلە، بە ئەگەرێکی زۆر، پاڵنەر، تێکەڵەیەک لە چەند شۆک دەبێت: قەیرانی جێگرەوە،
شۆکی ئابووری،
کۆکارتێکەری بەرامبەری مەزنەقەیرانەکانی ناوخۆیی،
داڕمانی بژێوی ژیان،
خولێکی نوێی شەڕ.
هەرچەندە تورچین پێی وایە قۆناغی داڕمان قۆناغێکی دوورودرێژە کە بێگومان دەکرێت پێچەوانەش ببێتەوە، بەڵام بەو پێیەی کە ئێران چیتر هەڵکشانی ڕێژەی جەوانانی نییە، شۆڕشێکی جەماوەری یەکگرتوو و هەمەلایەنە قورسە، چەقەچەقی نوخبەیی بوونی نەماوە، ئاسانسۆڕی سیاسی و کۆمەڵایەتی چاک ناکرێتەوە، توانای مامەڵەیەکی نوێ لە نێوان ڕانتییەرەکان و چینی خوێندەواردا نەماوە، شەڕ و گەمارۆکان ئێرانی بەرەو حکومەتی ئیفلیج بردووە و ئێرانی خستۆتە لێواری تەقینەوە و داڕمانەوە.
ت.ب: ئامارەکان بە هۆی ناسەقامگیری و شەفاف نەبوون، بێگومان زۆرتر دەخەمڵێندرێن.
بڕوانە:
Turchin, P. (2015). Ultrasociety: How 10,000 years of war made humans the greatest cooperators on earth. Beresta Books.
داڕمان؛ لێکدانەوەی ئێران ۱٤۰٥بە پێی چوار پاڕامێتری تورچین
September 19, 2026
2 Mins Read
30
Views

No Comment! Be the first one.