ڕێبەری و ڕێوەبەری: زانست، هونەر، تەکنیک
سەرکردە ئەو کەسەیە کە
ڕێگاکە دەزانێت،
ڕێگاکە دەڕوات،
و ڕێگاکە نیشان دەدات.
— جۆن سی.ماکسوێڵ
ئەم کتێبە ۱۵۲ تێڕوانینی ڕێبەری دەخاتە ڕوو بۆ ئەو گەنجانەی کە ئاواتەخوازن ڕۆڵی دەستپێشخەری، کاریگەری، چارەسەرکردنی کێشە و کردەوەی ئامانجدار لە ژیانی کەسی و پیشەیی خۆیاندا بگرنە ئەستۆ.
ئەم کارە لەسەر ئەزموونی سەرکردایەتی ڕاستەقینە و تێگەیشتنی نێوان کەسەکان و ڕەنگدانەوەی پراکتیکی، بە شێوازێک نووسراوە کە بتوانێت یارمەتیت بدات:
جیهانی سەرکردایەتی لەناو ژیانی خۆتدا بەرهەم بێنیت،
پشتگیری گەشەکردنت و بەدیهێنانی ئاواتەکانت بکەیت،
تواناکانت بەهێز بکەیت بۆ ئەوەی سەرکردە بیت نەک تەنها پۆستێک بەدەست بهێنیت.
ئەم کتێبە بۆ تۆی گەنج دانراوە کە هەوڵبدەیت ببیتە سەرکردەیەکی کارامە، کارتێکەر، کاریگەر و بیرمەند.
پاشان وەک جۆناسان ئەلشایمەر دەڵێت: “ستانداردەکان دابنێ،
بە نوخشەدانان سەرکردایەتی بکە،
سەرکەوتنی ئەو کەسانە بەهێز بکە کە سەرکردایەتی دەکەیت،
هانیان بدە و
پشتگیریان بکە.”
بۆ دابەزاندنی فایلی کتێبەکە، لێرە کلیک بکە.

No Comment! Be the first one.