ئەسڵی ئەولەوییەتی سەربەخۆیی
پرسی سەربەخۆیی نەتەوەیی یەک نەتەوە، بناغەیە و بنیات، و نابێت تەنیا لە دەروازەی سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، یاسایی، یان ئەگەری و ئیمکانی، مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. ئەمانە فەرعن لە ئەسڵ و پێویستە وەکوو یاسای زەرف و مەزرووف بۆی بڕوانین.
ئەم ئەسڵە بنەما و کۆڵەکەی سەرەکییە و پێویستە لە ڕوانگەی ئەولەوییەتی بوونناسانە، ئەولەوییەتی هۆکاری (تقدم علّی) و ئەولەوییەتی نۆرماتیڤەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
چوونە ناو فەرعەکان لەسەر پرسی سەربەخۆیی نەتەوەیی لەوانەیە بە هەڵە نەبینرێت و بە کێشە نەزانرێت، بەڵام لە بەراورد لەگەڵ سەربەخۆیی وەکوو گشتییەت، بەس نین و تا ئەندازەیەک، وەکوو حەکایەتی فیلەکە لە تاریکی دا، دێنە بەرچاو….
ئەسڵی ئەولەوییەتی سەربەخۆیی
October 22, 2026
One Min Read
44
Views

No Comment! Be the first one.