کوردایەتی هەمووکەس و هیچکەس
کاتێک پێوەرەکانی ڕوانگە، گوتار، یان بزووتنەوەیەکی فیکری یان سیاسی، چوارچێوەدار نەکرابێت، ڕێک نەخرابێت، ستاندارد نەکرابێت، یان دانەمەزرابێت و پێناسەی تایبەتی بۆ نەکرابێت، بە هۆی هەراو بوون و ناڕوونیی پێوەرەکانەوە، هەر تاک و گرووپێک، یان بزووتنەوەیەکی سیاسی و فیکری دەتوانێت بیگونجێنێت بۆ بەرژەوەندی و ئامانج و سەلیقەی کەسیی یان گرووپی و خواستیی و کوتلەیی خۆی، چەمکەکان بێبەش دەبن لە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی خۆیان و هەر کەسێک وەک پرەنسیپ، بە لێکدانەوەی دڵخوازی خۆی دەیناسێنێت و هەوڵی چەسپاندنی دەدات،
ناتوانێت هەڵوێستی جێگیر و متمانەپێکراو و ڕوونی هەبێت لەسەر و بەرامبەر پرسە جۆراوجۆرەکان،
و لێکدانەوە دژبەیەک و هەمەچەشنەکانی یەک چەمک کە ڕێکنەخراوە و بە ستاندارد نەکراوە، بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی گرژی و ناکۆکی قووڵ و ڕووبەڕووبوونەوە بێ پایانەکان نێوان گرووپەکان کە هەرکەس و لایەن، ڕایدەکێشێت بۆ لای خۆی و بانگەشەی “من ڕەسەنەکەم”ی بۆ دەکات.
به م شێوه یه هه موو کەس به هەر تێڕوانینێک ده توانێت بانگەشەی کوردایەتی بکات و گۆشەکانی به خواستی خۆی دیاری بکات.
تێبینی: وێنەی ئەسڵی لە لاپەڕەی فەیسبووکی مستەفا سلێمان (Mostafa Soliman)ەوە وەرگیراوە و بە زیرەکی دەستکرد دەستکاری کراوە.
کوردایەتی هەمووکەس و هیچکەس
October 25, 2026
One Min Read
111
Views

No Comment! Be the first one.