ژن
ئەمجار کاتێک بیرت لە توندوتیژی دژی ژنێک یا کوشتنی کردەوە یا تەنانەت بەرز کردنەوەی دەنگت، لە بیرت نەچێت:
لە کارگەی ژنێکدا بوویت بە موعجیزەی ژیان،
لە سکی ژنێک دا پارێزرایت،
بە بەندی ناوکێک، گرێدراوی ژیان بوویت،
بە مەمکی ژنێک، تێر بوویت،
لە باوەشی ژنێکدا هەناسەت دا،
بە تەمەنی ژنێک، کەوتیته سەر پا،
بە زمانی دایکێک، فیری پەیوەندی بوویت،
بە خۆشەویستی ژنێک، فامی ئەوینت کرد،
لە ئامێزی ژنێک دا، ئارامت گرت،
ماڵی ژیانت بە ژنێک گەرم داهات،
خۆشترین چێژی پەیوەندیت، لە داوێنی ژنێک وەرگرت،
بە متمانە و بەخشین و فیداکاری و ڕەنجی ژنێک بوویت بە باوک….
کاتێک بیرت لە لێدان و کوشتنی ژنێک کردەوە یان تەنانەت بەرز کردنەوەی دەنگت، لە بیرت نەچێت چۆن و چی و کەی و کوێ و بوون و هەبوونت، هەمووی بەند بوو و بەندە بە بوون و هەبوونی ژن….
وێنە: ژیری دەسکرد

No Comment! Be the first one.