پێشەوا قازی محەمەد، گرینگی کاراکتەر، ڕێگای کاراکتەر، ڕێبەری ئەخلاق
گرینگی کاراکتەر، بە چاوخشاندن بە داڕشتنی ژیان و جیهانی دەوروبەر، ئەوە دەڵێت کە لە کاتێکدا، کۆمەڵگا زۆرجار بەها دەبەخشێت بە دەستکەوتە دەرەکییەکان، بەڵام وەدیهێنانی ڕاستەقینە و مانا لە چاندنی فەزیلەتەکانی ناوەوە و هێزی ئەخلاقییەوە سەرچاوە دەگرێت.
لێرەدا پێویستە هەم چەمکی فەزیلەتەکانی ناسنامەی تاک بناسین کە گرینگی بە سەرکەوتن و دەستکەوتی دەرەکی دەدەن و هەم فەزیلەتەکانی دەروون کە چەقی تایبەتمەندییە ناوەکییەکان و کاراکتەری ئەخلاقین و پێویستە تاکەکان هەوڵ بدەن بۆ پەرەپێدانی هەردوو فەزیلەت بۆ ئەوەی ژیانێکی مانادار بەڕێوەببڕێت.
بۆ نموونەگەلێک وەک دوو فەزیلەت، چۆن ئەزموونەکانی ژێردەستەیی و شکست دەتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن کە ببێتە هۆی خودئاگایی و هاوسۆزی و گەشەکردنی ئەخلاقی زیاتر، چۆن پەروەردە و ڕاهێنانی ئیکۆلۆژی ئەخلاقی کە بریتین لەو بەستێنە کولتووری و کۆمەڵایەتییانەی کە گەشەسەندنی ئەخلاقیمان لە قاڵب دەدەن، گەشەی تاک و کۆ دروست دەکەن، دەتوانن خووی ئەخلاقی بچێنن و ڕەفتاری فەزیلەت پەروەردە بکەن، چۆن ناخۆشی دەتوانێت خاڵە بەهێز و لاوازەکان ئاشکرا بکات و فێری خۆڕاگری و بەزەیی و گرینگی کۆڵنەدان بکات لە بەرانبەر ئاستەنگەکان، چۆن فەزیلەتی ئەوین و پابەندبوون، چەقی چاندی کەسایەتییە، چۆن پێوەندییە کەسییەکان دەرفەت بۆ گەشەکردنی ئەخلاقی دەڕەخسێنن و فێری هاوسۆزی و خۆنەویستی و گرینگی خزمەتکردنی ئەوانی دیکە دەکەن، چۆن بەدوای قووڵایی ئەخلاقی و یەکپارچەیی ژیانیاندا بگەڕێین و بەرەو ئەوە ڕێگە بکەین، چۆن کاراکتەری ڕاستەقینە هەم لە ساتەکانی سەرکەوتن، هەم لە بژاردە و کردارەکانی ڕۆژانەدا و هەم لە پاشەکشە و شکست، دەردەکەوێت کە ڕەنگدانەوەی قووڵترین بەها و باوەڕەکان و بڕواکانن، چۆن پەروەردەکردنی قەیرزانی دەتوانێت کەسایەتی بەرز بکاتەوە، پێوەندییەکان بەهێز بکات و پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تر و جیهانی دەوروبەرمان قووڵتر بکاتەوە و دواجار، چۆن ئیلهام لە نموونەگەلی ئەخلاقی وەربگیرێت کە فەزیلەتەکانی خۆدۆزینەوە و بەرزەخۆیی و فیداکاری و ئازادیخوازی و شۆڕشگێری و کۆڵنەدان و دروستکاری و سۆزداری و پاکبوون و پاکمانەوەیان بەرجەستە کردووە و پێویستە وەک سەرکردایەتی ئەخلاقی و پۆتانسییەڵی گەشەکردنی کەسی و ڕزگاربوون، سەیر بکرێن و چاویان لێبکرێت و بەکردەیی بکرێن.
پێشەوا قازی محەمەد تا ئێستایش باڵابەرزترین ڕێبەری کورد دێتە ئەژمار لە ڕوانگەی ناسنامە- ئامانج و ئەم بەرزەباڵابوونە، زۆرتر لە هەموو تایبەتمەندییەک، هەڵدەگەڕێتەوە بۆ ڕێبەری ئەخلاق و فەزیلەتی ئەخلاقی پێشەوا بە پێی خوێندنەوەی ژیان و شۆڕش و بەسەرهاتی قازی محەمەد هەتاکوو دەی خاکەلێوە.
ژیانی زۆرینەی مرۆڤەکان و بگرە ڕێبەرەکان، بە مردن، کۆتایی هاتووە، بەڵام ژیان و ژیانەوەی قازی، لەم ڕۆژی مردنیدا، تەنیا قاڵبێکی جێهێشت و بە جێهێشتنی ئەو قاڵبە، بڵاو بووە بە جوگرافی و زەمەنی کوردستان و دڵ و مێشکی کورد؛
زۆرتر لە هەموو جۆرەکانی ڕێبەری، سەرەتا وەک ڕێبەری ئەخلاق….
ئەم کتێبە بخوێنەوە:
The Way to Character, David Brooks, 2015
پێشەوا قازی محەمەد، گرینگی کاراکتەر، ڕێگای کاراکتەر، ڕێبەری ئەخلاق
March 29, 2024
2 Mins Read
134
Views