دەرەدرێژ ؛ ئەگەر هاوپەیمانی، وەک دەزگایەکی نەتەوەیی، هەڵوێستی هەبوایەت
ئەگەر هاوپەیمانی وەکوو دەزگایەکی نەتەوەیی، هەڵوێستێکی دەگرتەبەر بە پشتبەستن بە “بکەرایەتی دەسپێشخەرانە و بە ئێقتدار” (بە پێچەوانەی دەزگایەکی پاسیڤ و کاردانەوەیی):
دەیتوانی فڕێکانسی ژینگەی کوردستانی بگۆڕێت و دەرفەتی پێکهاتەیی دروست بکات و ڕێگری لە دەرئەنجامە پرتووکێنەرەکان بکات،
ڕێکخستنی چوارچێوەی ستراتیژیک و یەکپارچەسازی گوتار، ڕێوەبەری بکات،
ڕێگری بکات لەوەی کە ڕای گشتی لە بۆشاییدا بمێنێتەوە،
وەکو شەپۆل شکێنێکی بیرۆکراتیک مامەڵە بکات و دەسپێشخەرانە فۆرماتی یارییەکە دیاری بکە،
بە پێناسەکردنی ڕووداوی دەرەدرێژ لە ژێر ماکڕۆپڕۆژەی بەرخۆدانی نەتەوەیی کوردستان، دوو جەمسەری مەدەنی یان سیاسی سەرەتایی پووچەڵ بکاتەوە و ئیرادەی نەتەوەیی لە یەک فلۆچارتی یەکانگیردا پاکەت بکات،
تۆمارکردن و بانک کردنی سەرمایەی هێمایینی نەتەوەیی بەرەو پێش ببات ،
سیگناڵ بۆ کوردستان بنێرێت کە سیستەم، ژوورێکی فەرماندەیی بەهێزی هەیە کە چاودێری و پەسەندکردن و قەبارەدانانی کردارەکان لەسەر زەمینی کوردستان دەکات،
لە پڕۆسەی دامەزراندنی سنووری ناسنامە و سەروەری ناسنامەدا یارمەتیدەر دەبوو،
وەهم تێخنینی ناوەندی دەشکاند کە گوایە دابڕان و پچڕانێکی ژیۆپۆلیتیکی لە نێوان باشووری ڕۆژهەڵات (کرماشان و ئیلام و لوڕستان) و باقی کوردستان بوونی هەیە،
نمایشتێکی بابەتیی خۆڕەسەنایەتی نیشان دەدا کە تەواوی جوگرافیای کوردستان لە ژێر یەک چەتری وێژمانیدا هەناسە دەدات،
ڕێگری دەکرد لە دروستبوونی دوو جەمسەرییەکی پڕووکێنەر و ڕووتێکردنی چالاکوانان بۆ قۆناغی سکاڵا،
ڕێگری دەکرد لە خنکاندنی کۆمەڵگا لە ئەدرنالینی مێدیایی و بوردمانی دەنگۆ،
کەش و هەوای بەڕووی شەپول سواری و پڕوپاگەندەی مێدیاییدا دادەخست و لەڕووی دەروونییەوە کۆمەڵگای قەبارە دەدا،
ڕێگری لە خۆلێدان و شەڕی پرتووکێنەری ئیگۆکان دەکرد،
وەک دەسەڵاتێکی خاوەن بڕیار، کۆمەڵگای لە کەوتنە قۆناغی بکەرایەتی کاردانەوەیی و پاسیڤ ڕزگار دەکرد،
ڕێگری دەکرد لەوەی چالاکوانانی مەدەنی و حزبی لە سۆشیال مێدیا شەڕی یەکتریان بکردایە و بەنزینی دەروونی خۆیان و گەلیان بسووتاندایەت،
خولگەی خۆڕووخێنەری و خۆخۆری دەوەستێنرا،
تڕۆما و هەستکردن بە نەبوونی کۆنترۆڵ و فەرماندەیی لە ئاست و چینە کۆمەڵایەتییەکان کەم ڕەنگ دەبووەوە،
بە سەیرکردنی بکەرایەتی دەسپێشخەرانە، ئیرادەی نەتەوەیی بەسەر جوگرافیادا دەسەپێنرا،
گیانبەختکردنی ئەو دوو پێشمەرگە دەبەسترایەوە بە ئێسکەپەیکەری پرسی نەتەوەییەوە.


No Comment! Be the first one.