مێتافۆرێک بۆ سیاسەتی کوردی
ڕەوتی سیاسی یان بیرکردنەوەیەک کە لەبری ئەوەی لەسەر زەمینی حەقیقەتی کورد و مافی نەتەوەیی و ناسنامەیەکی سەربەخۆ و پشت بەستن بە ئیرادەی نەتەوە بوەستێت، لەسەر تارە لەرزۆکەکەی ناوەند، بەندبازی دەکات و خەیاڵ دەکات کە بە یاریکردن بە تاڵی کنر و هاوسەنگی لە نێوان لێوارەکانی دوێردی داگیرکەردا، کاری دروست دەکات. بەڵام هەمیشە لەبیری دەچێت کە سروشتی دوێرد، بڕینی پەتە. لەبیر خۆی بردووەتەوە کە زەمینی پتەو، هەمان خاکی کوردستان و توانستی ڕاستەقینەی نەتەوەکەی خۆیەتی بۆ گەورەیی. هەمیشە ئەمە پشتگوێ دەخات و ئەم نمایشە لەرزۆک و بێهودەیە، لە فەزای هەڵواسراودا، لەم ئازارە بەردەوامەدا، بە بڕین و کەوتنە یەک لە دوای یەکەکان و دیسانەوە بەندبازی نوێ بەردەوام دەبێت. کنر و مەکارەش کەم نایەت و بەم زووانە کۆتایی نایەت و بەم شێوازە، خەباتکارەکانی دوێنێی ئازادی، ئێستا و تا ئاگادارکردنەوەی دواتر، سروشتی خۆیان گۆڕیوە بۆ پیاسەکارانی بەندبازی دیوان و خوان….


No Comment! Be the first one.