هێزە سیاسییەکانی کوردستان و تەڵەی هەتاهەتایی دووڕیانی زیندانی
لە کتێبی “هونەری ستراتیژی”دا ئاماژە بە تیۆری یارییەکان، شەترەنجی پەیوەندییەکان و ئاڵۆزییەکانی ژیان بە گشتی دەکرێت.
لە بەشێکی کتێبەکەدا ئاماژە بە “تەڵەی هەتاهەتایی دووڕیانی زیندانی” کراوە، کە تیایدا دوو یاریچی ئاقڵ، بەهۆی نەبوونی متمانەیان بە یەکتر و بۆ ئەوەی “یاری ئەمن” واتە پێشبینی خیانەت لە لایەنی بەرامبەر بکەن بژاردەیەک (دانپێدانان/خیانەت) هەڵدەبژێرن کە لە کۆتاییدا هەردووکیان بەرەو دەرئەنجامێکی زۆر خراپتر (۵ ساڵ زیندانیکردن) دەبات، لە کاتێکدا هاوکاری هاوبەش دەکرا باشترین ئەنجام (١ ساڵ زیندانی) بۆ هەردووکیان دەستەبەر بکات.
بە چاوخشاندنێک بە سیاسەتی کوردی بە درێژایی مێژوو دەبینین کە هێزە سیاسییەکانی کوردستان چۆناوچون، بە چەندین جار کەوتوونەتە و دەکەونە نێو “تەڵەی دووڕیانی زیندانی”یەوە:
مەزنە فۆبیای یەکتر،
مەزنە گومانی یەکتر،
ململانێی نێوخۆیی لەجیاتی کێبڕکێ،
یارییە ئەمنە کورتخایەنەکان،
یاری کۆ سفر لەگەڵ یەکتر،
پشتگوێخستنی ئاسۆی کۆتایی کوردستانی،
یاریکردن لە نێو یاساکانی دوژمن،
خیانەتی ناوخۆیی،
شەڕی ناوخۆیی شاراوە،
شەڕی ناوخۆیی کراوە،
پەنابردنە بەر ئەمنییەت و ئاسایشی ساختەی ناوەند،
و…
سەیری بازنەی زەمەنی سیاسەتی کوردستانی بکەن لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە یەک ساڵی ڕابردوو و بزانن بزافی کوردی، چۆن گیرۆدەی تەڵەی ئەبەدیی دووڕیانی زیندانی بووە.
بخوێنەوە:
The Art of Strategy, Dixit & Nalebuff, 2010.
هەروەها بڕوانە بۆ:
Prisoner’s Delimma


No Comment! Be the first one.