کورد و یەهوود، مەزنەڕەنجی هاوبەش
لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوودا سەیری سریاڵی “خاڵکوتەکەی ئاشۆویتز”م کرد. لە ساڵانی ڕابردوودا سەبارەت بە هۆڵۆکاست، زۆرم خوێندووە، داکومێنتاری زۆرم بینیوە و چەند فیلمی سینەمایی وەکوو “پێرستی شیندلێر” و “پیانیست” و “ژیان جوانە”م سەیر کردووە بەڵام هیچکامیان وەکوو “تاتۆکەرەکەی ئاشۆویتز” کارتێکەری نەبووە لە سەر مێشک و ڕۆحم دا؛ لەوانەیە هۆکارەکەی تەمەن بێت یان تێگەیشتنی قووڵتر یان ئەوەی سەرەڕای ئێدعای دێمۆکڕاسی و مافی مرۆڤی ئورووپایی، ئانتی سێمێتیزمی شاراوەم کەم نەبینیوە.
سەبارەت بە کتێبەکە ڕەخنە و تێبێنی زۆر بووە کە گوایە سەتاسەد بەڵگەمەند نییە و چی و چی کە بە ئاسایی دەزانم مروڤی قوربانی ئەو ئازارە تاقەتپڕووکێنە بتوانێت هەموو حەقیقەتەکە بگوێزێتەوە یان بۆ سوکنایی هاتن بە درێژایی تەمەن، خەیاڵیشی ئاوێتە نەکردبێت یان هەوڵی نەدابێت خۆی لە بڕێک تاوان بێبەری بکات. کارم بەوانە نەداوە و ئەمە تەوەری یادداشتەکەم نییە بەڵام پێشتریش تا ڕادەیەکی زۆر و ئێستا بە تەواوی بەو بڕوایە گەیشتووم کە وێڕای هەموو ڕەخنەکان، هیچ کوردێک، بە هیچ هۆکارێک، نابێت نەفرەت لە یەهوودی بکات یان بێزاری دەرببڕێت ئەویش تەنیا بە یەک هۆکاری سەرەکی:
“مەزنەڕەنجی هاوبەش” و “ئازاری لەڕادەبەدەر بە درێژایی مێژوو” و “ئانتی سێمێتیزم و ئانتی کوردبوونی شاراوە و ئاشکرا” بۆ هەر دوو نەتەوە.
سریاڵەکە بە ئیلهام وەرگرتن لە کتێبێک بە هەمان ناو لە نووسینی خاتوو “هێدێر موریس” بە پێی بیرەوەرییەکانی “لالی سۆکۆلۆف” لە شەش بەشدا ئامادە و بڵاو کراوەتەوە.
کورد و یەهوود؛ مەزنەڕەنجی هاوبەش
August 28, 2026
One Min Read
27
Views

No Comment! Be the first one.