گشتییەت و گشتایەتی لە نێوان بەرداشی کوردستانی بوون و ئێرانی بوون
زۆر جار، کاتێک باسەکە بە سیاسی دەکرێت ئیتر دەچێتە نێو موناقەشەی بێ پایان و ئیتر حەق و ناحەق و جەمسەر و من و تۆ و من و ئەویدی، ڕێگا دەبەستێت بە ڕووی تێگەیشتن و گشتییەت دا.
کێشەی کوردستانی بوون و ئێرانی بوون، لە بنەڕەت دا، پرسی سیاسەت نییە بەڵکوو پەیوەندیدارە بە “دژوازی مەعریفیی”وە، “سەرگەردانی دەروونی”یە، “قەڵشی قووڵ”ە نێوان خودی حەقیقی و خودی دەستکردی بە سیاسیکراو نێوان ناخودئاگای کوردستانی و خودی هاڕیاو، “ئیفلیج بوونی ڕۆحی”یە و قفڵ بوون لە خودی شەپڵەلێدراوی بەناو سیاسەت و مەسڵەحەت و….
کوردستانی بوون بۆ کورد، قۆناغێکە لە ڕەوتی ڕێگە کردنی مرۆڤی کورد بۆ گەیشتن بە “گشتییەت” و “گشتایەتی” (Wholeness) و….
لای هەموو کەس، دەنکەکانی تەسبێح و ئەوەی کە لە چی دروست کراوە جێگای بایەخە و نرخەکەی دیاری دەکات؛ بێ ئاگا لەوەی کە ئەم دەنکانە، نەخی تەسبێحەکە لێکیان دەبەستێتەوە و واتای تەسبێحیان پێدەبەخشێت.
ئەو دەنکە تەسبێحانە وا بهێنە بەرچاو کە هەر کامەیان، پێکهێنەری زمان و فەرهەنگ و کۆمەڵگا و ناسنامە و بوون و هەبوونی من و تۆی کوردن و نەخی تەسبێحەکە هەموو ئەم توخمگەلە لێک گرێ دەدەن.
نەخی ئێرانی بوون یان هەر بوونێکی دیکە، ئەو دژوازییە مەعریفییە دروست دەکات و هەر بۆیە، هەمیشە دەبێتە کۆسپ و لەمپەر بەرامبەر “گشتییەتی کوردستانی”….
کوردستانی ئێران و خۆ بەوەزانین، تەنیا وشە نییە؛ “ئاوەڵفەرمانی خۆسەپێنراو” (Self-imposed restriction) ە لە ڕەوتی ئاسایی و سروشتی و مەعریفی مرۆڤی کورد بۆ گەیشتن بە گشتەییەت و گشتایەتی.
گشتییەت و گشتایەتی لە نێوان بەرداشی کوردستانی بوون و ئێرانی بوون
October 10, 2026
One Min Read
69
Views

No Comment! Be the first one.