کوردی- فارسی
تووڕەیی لە خوێندا نەخووسێنین
دەربارەی شەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هێزە کوردستانییەکان لەگەڵ یەکتر
ئەوەی تۆ ناوت ناوە شەڕی سایبێری، تەنها ڕشانەوەی تووڕەییە، لەوانەیە هەست بکەیت لۆژیکی تێدایە، بەڵام تەنها تۆڵەسەندنەوەیەکی بێ ئەنجامە، هیچ عەقڵانییەتێکی تێدا نییە، هەڵوێستێک و هەڵەیەک لە بنەڕەتدا هەڵەیە، سۆز و ورووژان و هەڵچوونێکە کە هیچ بەرپرسیارەتییەکی ئەخلاقی تێیدا نابینرێت، خنکاندنی دەنگی ئاشتەوایی، تیشک خستنە سەر لایەنە تاریکەکانی یەکتر، بەستێن ساز کردن بۆ توندوتیژی بێ سنوور، خووساندنی هەست و تووڕەیی لە خوێن بۆ ڕۆژی دواتر، ڕاکێشانی یەکترە بۆ خوارەوە بێ ئەوەی کەسێک بڕواتە سەرەوە، و کاردانەوەی زنجیرەیی کە دەبێتە هۆی خوێنڕشتنی نەفرەت. توورەیی تۆڵە لە یەکتری کوردستانی لە ڕووی ئەخلاقییەوە فاسدە، ئیفلاسی بەکۆمەڵە، هەموومان دەیدۆڕێنین.
باشتر نییە سەری نێزەکە بەرەو داگیرکەر بسووڕێنیتەوە؟….
خشونت را در خون نخیسانیم
دربارە جنگ شبکەهای اجتماعی نیروهای کوردستانی با یکدیگر
آن چیزی کە بە اصطلاح، جنگ سایبری نامیدەاید تنها بیرون ریختن خشم است، شاید احساس کنید منطقی در آن وجود دارد اما تنها یک انتقام بی نتیجە است، هیچ عقلانیتی در آن وجود ندارد، یک نگرش و اشتباە ذاتا اشتباە است، احساسات و هیجانی است کە هیچگونە مسوولیت اخلاقی در آن دیدە نمی شود، خفە کردن صداهای آشتی است، نگاە کردن بە جنبەهای تاریک یکدیگر است، زمینەسازی برای خشونت بی محدودیت است، خیساندن احساسات و خشم در خون است برای روز بعد، پایین کشیدن یکدیگر است بدون آنکە کسی بالا برود، واکنش هایی زنجیرەای کە بە خونریزی نفرت انگیز خواهد انجامید، خشم انتقام از یکدیگر کوردستانی، از لحاظ اخلاقی، فاسد است، ورشکستگی جمعی است، همە ضرر می کنیم.
بهتر نیست نوک پیکان را بە سمت اشغالگر برگردانیم؟….