چۆن مرۆڤ یان سیاسەت دەبێت بە کاریکاتۆری خۆی
پیتەر برادشۆ سەبارەت بە فیلمی دیوارەکانی پشتەوە دەنووسێت:
“فیلمەکە باس لەو مرۆڤانە دەکات کە لە یادەوەرییەکانیاندا گیریان خواردووە، لە دیمەنە بێکۆتاکانی ڕابردوویاندا زیندانیکراون، یان وەشانە نەگبەتەکانی بوونی ئێستایان هەست پێدەکەن کە تێیدا بوونەتە کاریکاتۆری خۆیان؛ ئەستێرەگەلێکی زەبەلاح لە جیهانە دەروونییە دۆڕاو و ئیفلیجکراوەکانی خۆیان”.
و قارەمانی داستان، نموونەی عەقڵێکی تڕۆمالێدڕاو کە لە ڕابردوودا چەق بەستراوەتەوە، تەلارسازێکی پێشوو کە ئێستا لە کۆریدۆرە زەردە بێکۆتاکاندا گیری خواردووە، و هەوڵدەدات بە شێوەیەکی ناتەواو ئەو شوێنانە بنیات بنێتەوە کە کارەکتەرەکان تێیدا ئازاریان پێگەیشتووە یان دەرفەتەکانیان لەدەستداوە.
سیاسەتیش لەگەڵ یاریکەرەکانیدا دەتوانێت تووشی چارەنووسێکی هاوشێوە بێت؛ دیلبوون لە نۆستالژیا، گیرخواردن لە یادەوەرییەکاندا، دووبارەکردنەوەی فۆرمولەی کۆن، کۆپی ئاڕفتە و کاڵبووەوە و کاریکاتۆرئاسای ڕابردووی شکۆمەند، بەرزەخی بێکردەوەیی، دۆخی هەڵپەسێردراو، ڕێوەبەری مانەوەی ڕۆژانە، یارییەکی کۆمیدی-تراژیک لە مەیدانی سەرگەردانی ئەویدی ناخود و تەڵەی زەینی؛ لەو شوێنەیدا کە ڕووداوەکانی ڕابردوو لەسەر بنەمای هەست یان گریمانە و پێشفەرزەکانی ئێستا دەنووسرێنەوە و دەشێوێنرێن و قەڵب دەکرێن و وردە وردە یان لەناکاو پەیوەندییان لەگەڵ سەرچاوە ڕەسەنەکەیاندا لەدەست دەدەن.
و لە کۆتاییدا کاریکاتۆر یان کاریکاتۆرگەلێک کە بۆ فرۆشتنی کاڵا، دەبێت وەک چەتەی دەریایی لەبەردەم کامێراکاندا دەربکەون یان گیرخواردوو لە ژوورەکانی پشتەوە و هەزارتۆی بێکۆتایی و داڵان و دەرگای بێ ئەنجام و بێ سەرەنجام، هەرگیز ڕێگەی دەرچوون نەدۆزنەوە و پێیان باشتر بێت لەوێ بمێننەوە و لەگەڵ ڕابردوودا بنێژرێن.
Backrooms (2026)
Backrooms review – Kane Parsons’ icily disturbing horror rewrites the genre rulebook, Peter Bradshaw, The Guardian, May 2026.


No Comment! Be the first one.