خەونێکی ئاڵۆز
کورتەچیرۆکخەونێکی ئاڵۆزئیمشەو لە خەونمدا سواری قاڵیچەکەی حەزرەتی سلێمان ببووم و لە خزمەتیدا دەسووڕاینەوە بە سەر عاسمانی نیشتماندا. لە بەشێکی ڕۆژهەڵات، قشوونی تورک هاتبوون بە بیانووی مەترسی کۆچبەران و هەڕەشەی تێرۆر، بڕێک شارەکان ناویان گۆڕدرابوو بە پاشگری “داغ”، منداڵانیان لە مەکتەب فێر...
